لوبنان هۆشدارى ده‌دات له رِودانى كاره‌ساتى گه‌وره له خۆرهه‌لاَتى ناوه‌رِاست
گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان هۆشدارى دا له‌ئه‌گه‌رى رِودانى كاره‌ساتى گه‌وره له خۆرهه‌لاَتى ناوه‌رِاست و دروست بونى جه‌نگ و نانكۆكى له‌ناوچه‌كه‌دا.
(سه‌عدی حه‌ریری) سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان رِایگه‌یاند:
ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كانى نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل شكست بهێنێت و رِێككه‌وتن له نێوانیاندا ئه‌نجام نه‌درێت ئه‌وه كاره‌ساتى گه‌وره له خۆرهه‌لاَتى ناوه‌رِاست رِوده‌دات و ده‌بێته به‌رقه‌رار نه‌بونى ئاشتى له‌و ناوچه‌دا.
له‌میانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رِۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان گوتیشى:
ئه‌و بارودۆخه‌ى ئێستا له خۆرهه‌لاَتى ناوه‌رِاست هه‌یه مه‌ترسیداره و رِێگه خۆشكه‌ره بۆ توندرِه‌وه‌كان و كارئاسانییه بۆ ئه‌نجامدانى كارى توندوتیژى له خۆرهه‌لاَتى ناوه‌رِاستدا.
شایانى باسه دواى چه‌ندین ساڵ دابرِان دانوستانى رِاسته‌وخۆى نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل ده‌ستى پێكرده‌وه به‌سه‌رپه‌رشتى ئه‌مه‌ریكا و میسر و ئه‌رده‌ن ، به‌لاَم تائێستا هیچ ئه‌نجامێكى لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.
