توركیا ئه‌نجامده‌رانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئه‌سته‌نبوڵى ئاشكرا كرد
گولاَن/ساڵح محمد
له‌چه‌ند رِۆژی رِابردودا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك شارى ئه‌سته‌نبوڵى هه‌ژاند، و هه‌رچه‌نده تائێستا هیچ لایه‌ك به‌رپرسیاریه‌تى له‌و ته‌قینه‌وه رِانهگهیاندوه بهلاَم حكومه‌تى توركیا پارتى كرێكارانى كوردستان به‌ئه‌نجامده‌رى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه تۆمه‌تبار ده‌كات، و له‌لای خۆشیه‌وه په‌كه‌كه رِهتى ده‌كاته‌وه.
پارێزگارى ئه‌سته‌نبوڵ بلاَوى كرده‌وه كه ئه‌نجامده‌رى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى شارى ئه‌سته‌نبوڵ كه‌سێكه به‌ناوى (فێدهت ئاكار) و ته‌مه‌نى 24 ساڵه و خه‌ڵكى ناوچه‌ى (گورپینار)ـى سه‌ربه شارى (وان)ـى كوردستانى باكوره و ئه‌ندامى پارتى كرێكارانى كوردستانه.
هاوكات له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ى ئاگربه‌سته یه‌ك لایهنهكهیدا پارتى كرێكارانى كوردستان رِهتى كرده‌وه ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ى شارى ئه‌سته‌نبوڵى ئه‌نجام دابێت.
شایانى باسه ته‌قینه‌وه‌یه‌كى خۆكوژى له‌شارى ئه‌سته‌نبوڵى توركیاى كرده ئامانج و له‌ئاكامدا زیاتر له 30 كه‌س برینداربون كه 15 كه‌سیان پۆلیس و 15 كه‌سی تریان هاولاَتى بون.
