شێرکۆ حەبیب: پەیوەندییەکانی نێوان میسر و کوردستان لە بەرزترین ئاستدایە... و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش هەڕەشەی تەقینەوەی لەسەرە

شێرکۆ حەبیب: پەیوەندییەکانی نێوان میسر و کوردستان لە بەرزترین ئاستدایە... و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش هەڕەشەی تەقینەوەی لەسەرە


شێرکۆ حەبیب، بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و میسر لە ئاستێکی بەرزدا بەردەوامە، بەڵام دوور لە چاوی میدیاکان. پێشبینی دەکات هاوکاری هاوبەشی زیاتر لە خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی هەردوولادا بەدیبهێنرێت، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر تەواوی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم قۆناغە گرینگەدا دەبێت.
حەبیب لە لێدواێکی ڕۆژنامەوانی ڕۆژی چوارشەممەدا، راگەیاند کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەی کەنداو لە هەر ساتێکدا هەڕەشەی سەرهەڵدانی شەڕی لەسەرە، بەو پێیەی کە لەدوای شەری نێوان ئێران و ئەمریکا دەستی پێکردووە، ئەو هەلومەرجەی ڕادەبەدەر شاهیدی ئەو ئاڵۆزەدەدات و ئاماژەیەکی باشی نییە، هۆشداریشی دا لە تەقینەوەیەکی بەربڵاو لە هەر ساتێکدا ئەگەر بەکارهێنانی چەک ببێتە چارەسەرێکی بەدیل بۆ دانوستان و پەسەندکردنی ئاشتی و ئاسایش.
ئەو بەرپرسە کوردە ئاماژەی بەوەدا کە گرنگترین وانە کە هێزە عێراقییەکان لە شەڕی ئێران و ئەمریکا فێری بوون، پابەندبوون بووە بە بێلایەنی و لایەننەگری هیچ لایەنێک لە شەڕەکەدا، جەختیشی لەوە کردەوە کە بە ئاسانی ناوخۆی عێراق دەتوانێت ببێتە یەکێک لە بەرامبەر تەحەددای ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا، ئەگەر میلیشیاکان چەکەکانیان داماڵرێن و هەڵگرتنی چەک سنووردار بکرێن بۆ هێزە ئاساییەکان.

لێکتێگەیشتنی بەغدا و هەولێر لەسەر بودجە
شێرکۆ حەبیب ڕوونیشیکردەوە، لێکتێگەیشتنەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم و تێپەڕاندنی ئاستەنگە تەکنیکی و داراییە هەڵپەسێردراوەکان هێشتا بەردەوامن بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ ئەم کێشەیە، هەروەها داهاتی غەیرە نەوتی لە بودجەی عێراقدا بەردەوامە، ئەمەش "گومرگی و باج و کرێی ناوخۆیی لە وەزارەتەکانی حکومەتەوە" دەگرێتەوە. بەپێی ڕێککەوتنەکان نیوەی داهاتەکان ڕادەستی خەزێنەی فیدراڵی بکرێت. بەڵام دوای شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، ئەم داهاتانە لە سەرانسەری عێراق و ناوچەکەدا کەمی کردووە. جەختیشی کردەوە کە "دەبێت حکومەتی فیدراڵی لەوە تێبگات و داوا نەکات حکومەتی هەرێم هەمان ئەو ڕێژەیە بدات کە پێش جەنگ داوە".

چەکداماڵینی میلیشیا عێراقییەکان
بەرپرسی نوسینگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە پێی وایە ئەو ڕێوشوێنانەی حکومەتەکەی عەلی زەیدی گرتوویەتی بەر بۆ داماڵینی چەک یان یەکخستنی میلیشیاکان لە عێراق هێشتا لە قۆناغی سەرەتاییدایە و ئامانجیان دامەزراندنی کۆنترۆڵی دەوڵەتە بەسەر چەک و قەتیسکردنیان لە دەستی هێزە ئاساییەکان سوپا و پۆلیس و هێزی پێشمەرگەی کوردستان. ناوبراو ئاماژەی بە بڕیارەکەی ئەم دواییەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، بە پێیەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، و پێداگریی لەسەر جێبەجێکردنی، سەرەڕای ڕەتکردنەوەی بەشێک لە میلیشیاکان بۆ داماڵینی چەک.
ڕێوشوێنەکانی حکومەتەکەی عەلی ئەلزەیدی دژی گەندەڵی
حەبیب ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی عەلی زەیدی بە ئاشکراکردنی خاڵە گەرمەکانی گەندەڵیەکانی سیاسەتمەداران و ئەندامانی پەرلەمان، ڕای گشتی لە عێراق و ناوچەکەدا سەرسام کرد، هەروەها عێراقییەکان دڵخۆشن بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی پارە بۆ خەزێنەی دەوڵەت، ئاماژەی بەوەشکرد کە گەندەڵی “ڕەنگە پێش ساڵی ٢٠٠٣ بوونی هەبووە، بەڵام ڕژێمی ئەوکاتە دیکتاتۆریەتێکی ئارەزوومەندانە بوو کە کەس نەیوێرابوو لەم ڕووەوە ڕووبەڕوو ببنەوە”.
پڕۆژە یاسای گەندەڵی لە عێراق
حەبیب پێشبینی ئەوەی کرد کە تێچووی گەندەڵی لە عێراق زیادەڕەوی بکات، جەختیشی کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاری و کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دەربڕیوە، هەروەها ژمارەیەک بەرپرسی عێراقیش پێشتر دەستگیرکراون و ڕادەستی هێزە فیدراڵییەکان کراون.
حکومەتی هەرێم لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی گەندەڵی بە شێوەیەک کە خزمەت بە دادپەروەری و مافی مرۆڤ و ڕاکێشانی وەبەرهێنان لە ژینگەیەکی شەفافیەتدا بکات.

هاوکاری نێوان هەولێر و بەغدا
حەبیب خواستی کوردی بۆ هاریکاری ئەرێنی نێوان هەولێر و حکومەتی زەیدی دەربڕی، هەروەها بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بەپێی دەستوور، ڕوونیشیکردەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق دیدگایەکی ڕوونی هەیە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان، بەڵام دەبێت چاوەڕێ بین تا حکومەتەکەی تەواو دەبێت و ئامانجە خێرا گرنگەکان لەماوەی سەد ڕۆژی یەکەمیدا بەدەست دەهێنێت.

قەیرانی ماڵی کورد
نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان هۆکاری بەردەوامی قەیرانەکانی سیاسی کورد بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە هەندێک دان بە بنەماکانی کردەی سیاسی یان ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نانێن و لە بنەڕەتدا بڕیاری دەنگدەران وەک لە سندوقی دەنگداندا دەربڕدراون پشتگوێ دەخەن. تەنانەت هەندێکیش دان بە قەبارەی بلۆکی کوردیدا نەدەن و داوای پشکی گەورەتر دەکەن لە پێکهێنانی حکومەت یان دابەشکردنی پۆستەکان بە پێچەوانەی عەقڵ.ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە مێژوویەکی تاریکمان هەیە لەگەڵ دابەشکردنی دەسەڵات لەسەر بنەمای پەنچا بە پەنجا کە نامانەوێت دووبارەی بکەینەوە، هەندێک لایەنیش هەوڵدەدەن بۆچوونەکانی نێوان حزبەکەمان و یەکێتی نیشتمانیه لەیەکتر نزیک بکەنەوە، ئێمە هەمیشە پابەندین بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە چونکە ئەوە دەنگی گەلن، و ئێمە بە پەرۆشین بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە ئەزمونی دیموکراسی لە کوردستان، کە بۆ ئەمەش خەڵکی هەرێم هەموو شتێکیان کردە قوربانی و هەزاران هەزار شەهیدمان کردە قوربانی”.
شێرکۆ حەبیب هێرشبەرانی پارتی دیموکراتی کوردستانی بەبێ "گرنگیەکی" وەسفکرد و ڕایگەیاند، ئەوان وەک "هەورێکی هاوینە" وان کە بایەخ و سوودیان نییە بۆ کۆمەڵگەی کوردی، ئاماژەی بەوەدا کە پارتی ڕووبەڕووی هەڵمەتی توندتر بووەتەوە کە پێشتر گەیشتووەتە ئاستی شەڕ، مێژووش شاهیدی ئەوەیە سەرکردەکانی ئەو حزبە لە ڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە چارەسەری هەر ناکۆکییەکی کوردی یان عێراقی کردوە.
حەبیب جەختی لەوە کردەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان هیچ مەرجێکی نییە بۆپێکهێننای کابینەی حکومەت و مەرجیش لەگەس قەبووڵ ناکات، بەڵام کۆدەنگی کورد و دەستەبەرکردنی سەقامگیری دامەزراوەکانی هەرێم ئامانجمانە، و دەبێت هەموو لایەک ڕێز لە ئیرادەی گەل و ئەنجامی هەڵبژاردن بکرت کە لەسەری حکومەتی هەرێم پێکدێت.

لە کۆتاییدا وتی: ئێمە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە شەریکێکی جەوهەری دەزانین لە بەڕێوەبردنی هەرێم بەبێ سەپاندنی مەرج و داوای پۆست. پێویستە براکانمان لە یەکێتیش هەمان بیر بکەنەوە و وەک هاوبەشی خۆیان پێشوازی لە پارتی دیموکراتی کوردستان بکەن.

Top