گەشتێكی 42 ڕۆژەی هەڵۆیەك

گەشتێكی 42 ڕۆژەی هەڵۆیەك

دوای دانانی ئامێرێكی شوێنپێ هەڵگر (GPS) لەسەر پشتی هەڵۆیەك، لە گەشتێكدا چەندین لایەنی سەیر بەدی كرا، لەوانە: گەشتەكە كە ٤٢ ڕۆژی خایاند و تێیدا مەودای زیاتر لە 10.000 كیلۆمەتری بڕی، ئەم هەڵۆیە لە باشووری ئەفریقاوە بەڕێكەوت، بەرەو باكوور و بەناو سەختترین ژینگەكانی سەر زەویدا تێپەڕی، تەنانەت بەسەر بیابانی گەورەشدا گەشتی كردووە، هەروەها بەسەر دەریای ناوەڕاست، چیا، ڕووبار، ساڤانا و دارستانەكاندا تێپەڕیوە. تێكڕای گەشتەكە گەیشتە ٢٣٠ كیلۆمەتر لە هەر ٢٤ كاتژمێرێكدا، ئەوەی زانایانی زیاتر تووشی سەرسوڕمان كرد، تەنیا مەوداكە نەبوو، بەڵكو دروستیی ڕێڕەوەكە بوو، باڵندەكە بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش پارێزگاریی لە ڕێگەیەكی ڕاست كردبوو، دووركەوتبووەوە لە هەر لادانێكی بێسوود و ئەو ڕێڕەوانەی هەڵبژاردبوو كە مانەوەی مسۆگەر دەكرد و وزەیشی بۆ دەگەڕاندەوە، هەروەها بە ژیرییەوە لە ڕووبەرە ئاوییە فراوانەكان دوور كەوتبووەوە، چونكە لەوێدا تەوژمە گەرمەكان لاوازن، و خۆی لەو زنجیرە چیایانەش بەدوور گرتبوو كە پێویستیان بە ماندووبوونێكی زۆر هەیە بۆ باڵە لێدان لەبری فڕینی خلیسكانی (ئینسییابی). دوای ٤٢ ڕۆژ، دواجار هەڵۆكە گەیشتە فینلەندا، لەوێ ژیانی ئاسایی خۆی لە ڕاوكردن و پشوودان و خۆسازدان بۆ وەرزی زاوزێ دەست پێكردەوە.

 

Top