64ساڵ پێشمەرگایەتى وەک ناسنامەى پڕشانازى وسەروەرى نەتەوەیەک

64ساڵ پێشمەرگایەتى وەک ناسنامەى پڕشانازى وسەروەرى نەتەوەیەک

 


رۆژى 20 ـی ئایارى 1962 یادى پێشمەرگەیەکە کە لەتەمەنى 16ى ساڵییەوە چەکى پێشمەرگایەتى و شەرەف و کۆڵنەدانى لە پێناو دۆزى لەرواى گەلەکەى کردە شانى و هەموو تەمەنى داکۆکیکارى نەتەوە و نیشتیمانەکەى بووە و پرسى کوردى لە پێشینەى هەموو ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانى دیکەى داناوە
ئەمڕۆ 64 ساڵەى خەباتى پێشمەرگەکە ، ئەویش جەنابى سەرۆک مسعود بارزانییە کە هەردەم وەک مەشخەڵى رووناکى و ڕێنشاندەر بووە بۆ هەموو نەتەوەى کورد و ئایین و پێکهاتە نەتەوەیی وئایین و ئایینزاکان .لە سەردەمى کۆمارى کوردستان لە شارى مەهاباد ، سەرۆک بارزانى لە ژێر ئاڵاى پیرۆزى کوردستان و لە رۆژى 16ى8ى 1946 کە یادى لەدایکبوونى پارتى دیموکراتى کوردستانە لەدایکبووە
سەرۆک بارزانى هەموو تەمەنى خۆى لە پێناو سەربەخۆیی وئازادى و سەربەستى کوردستان ڕووبەڕووى دەیان پیلانگێرى وگەلەکۆمەکى و هەوراز و نشێو بووە و وەک سەرکردەیەکى سیاسى و سەربازى ئەرکەکانى بەجێگەیاندووە و پێشمەرگەیەک کە وەک چیا بەرامبەر داگیرکەران و دوژمنانى کوردستان وەستاوەتەوە ، وێراى هەموو پیلانگێرییەکان و ئاستەنگ و کۆسپەکان سەرۆک مسعود بارزانى و وەک چیاییەکى سەرکەش و بەرز هەمیشە سەرفراز بووە بەرامبەر بە نەتەوە و نیشتیمانەکەى و وەک سەرکردەیەکى خاوەن ئەزموون و کارێزماتێک و رابەرێکى مێژوو تەماشا دەکرێ ،
هەر لەسەرەتاى تەمەنییەوە کە چەکى پێشمەرگایەتى وشانازى لەشان کردووە ، لە پێناو بەدەستهێنانى مافەکانى کوردو ڕزگارکردنیان لە زۆردارى ڕژێمە یەک لە دواى یەکەکانى عێراق، لە سەردەستى سەرۆک بارزانى لەو قۆناغانەدا تا بە ئێستاشەوە دەستکەوتى زۆر مەزن بەدەستهاتوون و ئێستەش بەردەوامە ، بۆ ئەوەى گەلى کورد بگەێنێتە کەنارى ئارامى وئاواتە لەمێژینەکەى
وێستگە مێژووییەکانى خەباتى پێشمەرگایەتى سەرۆک بارزانى لە چەند بەشێکدا ئاماژەى پێدەکەین :
دواى پیلانگێرى دژى کۆمارى کوردستان لە ساڵى 1947 ، سەرۆک بارزانى لەگەڵ بنەماڵەکەى بە هۆى گوشارى زۆرى ئەو کاتەى ڕژێمەکانى ئێران وعێراق ناچاربوون بگەڕێنەوە بۆ باشوورى کوردستان ، وێراى ئەوەى دەسەڵاتى ئەو کاتەى عێراق فەرمانى لێبوردەیی بۆ بنەماڵەى بارزانى ، بەڵام هەموو بارزانییەکان دوورخرانەوە بۆ شارەکانى بەغدا و بەسرا ، بەڵام مستەفا بارزانى باوکى ڕۆحى نەتەوەیی کورد بەردەوام لە خەبات و تێکۆشان لەگەڵ پێشمەرگە قارەمان و دواتر بۆ ئەوەى خۆیان رادەستى داگیرکەران نەکەن و شۆڕش بەردەوام بێت لەگەڵ 500 هەواڵى دواى بڕینى سنوورى دەستکردى چوار دەوڵە گەیشتە یەکێتى سۆڤییەتى جاران و تا ساڵى 1958 وەک تێکۆشەرێکى سیاسى لەوێ مانەوە

سەرۆک بارزانى و وێستگەکانى خەباتى پێشمەرگایەتى
دواى ئەوەى سەرۆک بارزانى لە ساڵى 1962 چەکى پێشمەرگایەتى و شانازى لە شۆڕشى ئەیلوول لە شان کرد ، بەناچارى نەیتوانى خوێندن تەواو بکات و ناچار بووە ، هەر لەتەمەنى لاوێتیەوە بە هزرى شۆڕشگێرى و خەبات لە پێناو دۆزى رەواى گەلەکەى ، گەیشتە ئاواتى پێشمەرگەبوون و لەسەر ڕێبازێکى پیرۆز و پڕشانازى باب و باپیرانى وەک پێشمەرگە لە هەموو قۆناغەکانى تەمەنى سیاسیی و دپیلۆماسى و پێشمەرگایەتیدا ، بەردەوام دووپاتى بکاتەوە کە شانازى پێشمەرگەبوونى خۆى دەکات و هەر ئەوەشە وایکردووە بە یەکێک لە کۆڵەکە هەرەسەرەکییەکانى بەرەو پێشبڕدنى دۆزى کورد دابنرێت ، سەرۆک بارزانى باش ئەو راستییەى دەزانى ئامانج وباوەرى پێشمەرگایەتى خزمەتکردن و فیداکارى بووە بۆ کورد وکوردستان ، بۆیە هەمیشە خۆى پێشمەرگەى کوردستان دەزانێ وەک هەمیشەش ئاماژەى بەوەکردووە هەتا ماوەم شانازى بە پێشمەرگە بوونى خۆم دەکەن و لە هەموو پلە و پۆستێک بە بەرزتر وشانازى ترى دەزانم ،

پێشمەرگایەتى وەک گەورترین شانازى
سەرۆک بارزانى ، هەر لەتەمەنى لاوێتیەوە پێشمەرگەبوونى بە گەورەترین شانازى زانیووە ، هەرگیز خۆى لەگەڵ پێشمەرگەگانى دیکە بەجیاوازتر نەبینیووە ، لە شەڕو داستانە پرسەروەرى و شانازییەکاندا لەگەڵ پێشمەرگەکانى دیکە هاوسەنگەر بووە ، وێراى ئەوەى چەندین بەرپرسیاریەتیی و سەرکردایەتیی چەندین جەبهە و شەڕى کردووە ، بەڵام هەمیشە بەڕۆحییەتى پێشمەرگایەتى وەک گەورەترین شانازى خزمەتى گەل و نیشتیمانەکەى کردووە ؛ وەک جەنابى سەرۆک بارزانى دەفەرمووێت، ئەو رۆژى کە بوون بە پێشمەرگە لەدواى بارزانیی نەمرەوە چەکم هەڵگرت وام دەزانى گەورەترین شانازیم بەرکەوت ، واتە جەنابى سەرۆک مسعود بارزانى پێشمەرگایەتى لە هەموو پلە وپۆستێک بە بایەختر و پیرۆزتر دەزانێ، چونکە لە هەموو هەوراز و نشێویەکانى قۆناغە جیاجیاکانى خەبتا وگۆڕانکارییەکان لە ئەرک و بەرپرسیاریەتیدا ئەو شتەى بەلاى سەرۆک بارزانییەوە نەگۆڕبووە ئەو رۆحییەت پێشمەرگایەتیبوونە بووە

بەگریکردن لە خاک و نیشتیمان وەک بەڵێن وستراتیژى پێشمەرگایەتى
مێژووى هەموو ئەو داستان و بەرگریکردنەکان لە خاک و نیشتیمان و گیانى پێشمەرگایەتى لە دوێنى و ئێستاشدا پێمان دەڵێت کە ، چۆن جەنابى سەرۆک بارزانى هەمیشە بە رۆحییەتێکى پێشمەرگایەتى و وەک ڕابەڕێکى سیاسەتمەندارى کارێز و دیپلۆماتکارێکى بلێمەت ڕووبەڕووى گەورەترین پیلان گێرییەکان بووە بۆ ئەوەى خاک و نیشتیمانەکەیان و هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایین و ئایینزاکان بپارێزێت و هەر ئەوەشە خەڵکى کوردستان هەمیشە باوەرى تەوایان بەڕابەرایەتى سەرۆک مسعود بارزانی هەیە ، وەک پارێزەر و رابەرى ماف و خاکى کوردستان ، هەر ئەو هەڵوێستە نەگۆڕەى لە خەباتى نەتەوەیی ونیشتیمانى وایکردووە پارتى دیموکراتى کوردستان هەمیشە وەک هێزێکى نەتەوەیی و نیشتیمانى لەسەر ئاستى کوردستان و عێراق و ناوچەکە پێشەنگ بێت لە کوردایەتى
گەلى کورد گەواهیدەرى ئەوە دەدەن کە سەرۆک بارزانى سیمبوڵى گەیشتن بە ئامانجى بەرزى کوردایەتییە ولەماوەى 64 ساڵى رابردوو بەبێ دابڕان و بێ وچان بەردەوامیی بەکاروانى پێشمەرگایەتى داوە ، نە بۆ هیچ مەبەستێکى سیاسى و پۆست و ماددى ، بەڵکو بۆ ئامانج و هیوا و بیروباورەى خۆى بووە بە پێشمەرگە و بەهۆى دڵسۆز و هەوڵە نەبڕاوەکانییەوە ، ئءێستا بووە کارێزما و رابەرى هەموو نەتەوەی کوردو هەمووان هاوانى بۆ دەبەن و هەر کودێک لە هەر گۆشەیەکى ئەم جیهانە ئازارو گرفتێکى هەبێت ، سەرۆک بارزانى بە خەمخۆرى و رابەرى خۆى دەزانێت ، هەر ئەوەشە پێشمەرگایەتى بۆ سەرۆک بارزانى لەسەرووى هەموو پۆست و پلەیەک بووە ، دڵۆپێک خوێنى پێشمەرگە لە هەموو ماڵ و موڵکى جیهان پیرۆزترە ، سەلارک بارزانى کاتێک چەکى کرد شان لەگەڵ سەدان پێشمەرگەى دیکە لە پێناو سەربەخۆیی وئازادى بوو ،بۆیە هەمیشە ستەمکارى و بندەستى ڕەتکردۆتەوە و لەخەبات بۆ ئازادى بەردەوامە

بۆیە ، ئەمڕۆ ئەو بەڵێنەى کە سەرۆک بارزانى بە باوکى ڕۆحى نەتەوەیی کورد مستەفا بارزانى و گەل ونیشتیمانەکەی دا بوو ، کە پێشمەرگایەتى گەورەترین پلەوپایە بێت و بەدڵسۆزى و وەفادارى خەبات بکات لە پێناو ئازادى و سەربەستى گەلەکەى و پاراستنى ئاشتى ، پێشکەوە ژیانى هەموو ئایین وپێکهاتە نەتەوەکانى دیکە بە بێ جیاواز و ئینجا خەبات لە پێناو بەدیهێنانى مافى سەربەخۆیی ، سەرکەوتنى ڕیفراندۆمى سەربەخۆیی و پارێزگاریکردن لە قەوارەى کوردستان و دۆزى نەتەوەیی کورد بە شێوەیەکى گشتى هەموویان باشترین گەواهیدەرن بۆ مێژوو

 

64ساڵ پێشمەرگایەتى وەک ناسنامەى پڕشانازى وسەروەرى نەتەوەیەک
Top