نێچیرڤان بارزانی ئایکۆنی دیپلۆماسی کوردی . . . مەزنترین پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆهەرێمی کوردستان بەدیهێنا
هەرلەسەرەتای شەڕی رۆکێتە بالیستییەکان ودڕۆن وفرۆکە زەبەلاحەکانی جەنگی ئەمریکا وئیسرائیل لەگەڵ ئێراندا،دوژمنانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە درۆن وڕۆکێت هێرش و پەلاماری دوژمنانە و تیرۆرستی دەکەنە سەرشارەکانی هەرێمی کوردستان. پشکی شێری ئەو هێرشە تیرۆریستی و دوژمنکاریانەش بەر شاری هەولێری پایتەختی کوردستان کەوتووە. ئەو هێرش وپالاماردانانە لە کاتێکدایە هەرێمی کوردستان سیاسەتی ژیرانەی خۆی ڕاگەیاندوە کە بەشێک نییە لە پرۆژەی هیچ لایەن ودەوڵەتێکی شەرکەڕونابێتە بەشێک ولایەکی ئەوهاوکێشەیە .هەڵبەتە بە ئامانج گرتنی هەرێمی کوردستان لەو جەنگەی ئێستا دا کە زۆربەی وڵاتانی ناوچەکەی گرتۆتەوە مەبەست و بەرنامەی ئەوگروپ ولایەنانە ناوخۆی عێراق و دەرەکییانە دێنێتە دی کە ئەو جەنگە بەدەرفەت دەزانن تا گورزێکی کوشندە لە ئەزموونی حکومرانی هەرێمی کوردستان بدەن و پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشێننەوە وبە زەبری هێز داگیری بکەن . هەڵبەتە ئەم جەنگە دەرفەتە بۆ ئەم لایەن و گروپە عێراقییانەی لە مێژە لە هەڵێکی وا دەگەرێن گورزێکی دیکە بووەشێنن وەک ئەوەی لە دوای 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 و دوای سەرکەوتنی پرۆسەی ڕیفراندۆمی خەڵکی کوردستان ئەنجامیان دا . هەر لەم سۆنگەیەوەوە هێرشی دڕۆنی رۆژی شەممە رێکەوتی 28-3-2026 سەر ماڵی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە هێرشی ئاماژەی ومانا بەخشی مەبەست دار دادەنرێت.کۆدێکە چەندین مانای واتاداری لە هەناوی خۆی دا هەڵگرتووە. لەکاتێکداهەموو ناوەندە سیاسی ودبلۆماسی ولێکۆڵینەوەی ستراتیژییەکانی ناوچەکەکەو وڵاتانی جیهان لەسەرئەوە کۆکن و رێزدارنێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، بۆ بواری کاروباری هەرێمی و نێودەوڵەتیدا بەم جۆرە دیناسێنن : سەرکردە وسیاسەتمەدارێکی ئاشتیخوازو دیبلۆماسێکی ژیری کوردە وخاوەن پایەی کاراوکاریگەرە، ئایکۆنی دیبلۆماسی کوردە. بۆکاروباری ناوخۆیی هەرێمی کوردستان و عێراق و کوردستانی مەزنیش: سیاسیەکی ژیرە باوەڕی بە هێزی ئاوریشمی هەیە و ئەندازیاری دیبلۆماسی و ئاشتەوای پێکەوە ژیانی هاوبەشە و چەندین سیفەتی سەرکردەی کاریزمایی تێدا دەبینرێ . هەرئەم هێرشە لەکاتێکدایە پێگە وبوونی رێزدار نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆتەواوی وڵاتانی دونیا بەتایبەتی بۆوڵاتانی هێزی هاوپەیمانی شەڕی تیرۆر وتیرۆرستانی داعش، بووبە فاکتەری بەدیهێنانی سەروەری و پاراستنی ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە وئاسایشی ووزەی جیهانی. لەم بارەیەوە بەرێزیان وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، لە نێوهەمووسەرۆکەکانی حکومەتە یەک لەدوایەکەکانی عێراقی لە دوای ساڵی 2003 خاوەنی فرەوانترین و زۆرترین پەیوەندی دبلۆماسیی نێودەوڵەتییە ولەگەڵ زۆربەی هەرە زۆری سەرۆکەکانی وڵاتانی جیهان و لەوانەیش وڵاتانی زڵهێز،هەمیشە لەگەڵ لەگەل یەکتری چ بە تەلەفۆن ویا لە دیداری دیداری تایبەتی راستەخۆدا لە پەیوەندی و گفتوگۆ دایە. تیرۆرستان لە بە ئامانجگرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە سنوری شاری دهۆک، کە هاوکاتیش بوو لەگەڵ بە ئامانجگرتنی چەندین جارەی بارەگای سەرکردایەتی پارتی کوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر. واتاکانی پشت هێرشەکان شارەواوە و تازەنەبوون ، هێما و کۆدەکانیش نادیار نەبوون. ئەو مانا و کۆد و هێمایانە ئاشکراو ڕوونن، لە پاشخانیاندا بارگاوین بە بیروهزری شۆفینی وێرانکاری وهێرش وشەڕو پلانی داگیرکردنی هەرێمی کوردستان. دیارە لە دوای 16 ئۆکتۆبەر، ئەوە دووەم دەرفەتە بۆیان دێتە پێش تا ئەوگروپ ولایەنە عێراقییانەی هەڵگری ئەو پەیامی ئەوەن کە پێیان وایە هەرگیز نابێ کوردستان خاوەن سەروەری سیاسی و ئیدارەی سەربەخۆیی خۆی بێ و کەسایەتی تاکی کوردی کوردستانیش هەمیشە سەکزو بێ ئیرادە وداشۆراوبێ لە کەسایەتی نیشتمانی و نەتەوەیی خۆی.هەروا وەک هاوڵاتی پلە دوو،هەردەم چاوی لەدەستی بەغدا بێ. لە کاتێکدا ئەو راستییانەمان خستە ڕوو، ئەم کارە تیرۆستییەی دەرهەق بە ماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لە دهۆک کرا، هەرمەبەست مەرام وئامانجێکی ئەو گروپ ولایەنانەی لە پشت بووبێ کارێکی پووچەڵی وشەرمەزارییە وهەموو ئەولایەن وگروپە تیرۆرست وشەڕانگێزوچاوساخوهاریکارانیان سەریان بەبەردی ئەلحەد دەکەوێ . هەر دوای ڕوودانی ئەو بۆردومانە تیرۆریستیە، بە ماوەیەکی کەم و گەرماوگەرم لەهەموو لایەکەوە کاردانەوەی بەهێزو فرەوانەی بەدوای خۆیەوە هێناو زۆربە تووندی سەرکۆنە و پرۆتستۆکرا. ریسواو شەرمەزارکردن و پرۆتستۆکردنیشی لەلایەن هێزولایەنانی سیاسی کوردستانی وناوخۆیی وعێراق وڵاتانی دراوسێ وعەرەبی و بەوڵاتانی کۆمکاری عەرەبی وژمارەیەکی زۆری وڵاتانی جیهان وزلهێزانی وەک ئەمریکاو فەرەنسا وبەریتانیا وڕوسیاوچەندین رێکخراوی نێو دەوڵەتی لە سەرووی هەموویانەوە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە مانای پشتیوانی وبە هاناوەهاتن دێ بۆ هەرێمی کوردستان بەمانای بە گرنگ تێگەیشتن دێ لە ڕۆڵ وپێگەی رێزدارنێچیرڤان بارزانی وکاریگەرێتی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان،کە ئایکۆنی دیبلۆماسی کوردی وناسنامەی ئەو هەرێمەیە کە هەڵگری پرس ودۆزی نەتەوەیەکی گەمارۆدراوی نێو هزری نەتەوە کۆنالیستەکانی ناوچەکەیە.ئەو هەموو پرۆتستۆکردنە ئەوەمان پێدەڵێ کە هەرێمی کوردستانی عێراق، مێرگێکی ئارامی نێو ناوچەیەکی تەژی لە ڕق و کینە و یەکتر قبوڵ نەکردنە. ناوچەیەکە پڕ لەهزری ئاشوب و شەڕو وێرانکردن و سەرهەڵدانی هزری شۆڤینی و تووندوتیژی و تیرۆرستی داعشی و پۆست داعشی . مانەوە وگەشەسەندنی ئەزموونی هەرێمی کوردستان لەدوای بۆردومانکردنی ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک. لە نێوجوگرافیایەک تەژی لەڕق و کینە و هزری شۆفینی ودیماگۆگی یەکتر قبوڵنەکردنی بەرامبەروباڵادەستی ئابووری و فرەیی چەک وتفاقی پێشکەوتوویی شەڕ، و بێ پرەنسیپی سیستەمی سیاسی و پیادە کردنیان لە بەرامبەر بەهەرێمی کوردستاندا، بەندە بە پارستن ورێزگرتن لە سنبولە نیشتیمانی وسەرەوەرییە نەتەوەییەکانمان ویەکریزی ویەک گوتاری پارت و لایەنە کوردستانییەکان. ئێستای هەرێمی کوردستان لەنێو کات وسەردەمێکدا دەژی لەبەردەم هۆنینەوەی چەندین چیرۆکی ئامادەی هەڵبەستراوی ئێرانییەکان وگروپەکانی بەناوعێراق دایە وپرۆژەیە بۆقڕکردن ئەوجارەشیان لەسەردەمی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران بە هێرش بردن وپەلاماردان و رۆکێیت ودرۆن بارانکردن . هەولێر 1-4-2026

د.محمد خدر مولود