پۆند(به‌نداوى خۆڵ)ى دۆشيان له‌سرێشمه‌...

پۆند(به‌نداوى خۆڵ)ى دۆشيان له‌سرێشمه‌...


قورسایەكانی ڕەنگدانەوەی ڕۆژانەی كاروبارەكانی خزمەتگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبواری گەشەكردن و پەرەسەندنی پڕۆژەی ستراتیژی كە ڕۆڵی بەهێزی لەبەرەو پێشەوە بردنی ولات هەیە و كە لەهەموو بوارەكانی تری تایبەت بەژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان هەیە،زۆر بەچڕی و پڕیەوە هەنگاوی ئەرێنی بەخۆیەوە دیووە و بۆتە هۆكاری سەرهەڵدانی گۆڕانكاری ریشەیی و رواڵەتی لەژیان و گوزەران ئەمەش بنەمایەكی گرینگە بۆ ئەوەی سیماكانی گەشەكردن ڕۆژ بەڕۆژ لەپەرەسەندنی بەردەوامدابن و ژیان بەهەموو مانا و رووخسارەكانیەوە لە قۆناغێكەوە، بچێتە قۆناغێكی تری پێشكەوتوو و پەرەسەندوو كە تەكانێكی جۆری بە هەموو كایەكانی ژیان دەدات و ئاڵۆگۆڕی بەردەوامی بەسەر دابێت و گەوهەری ژیان و ژیارستانی كوردستان بۆ گێتی بەیان بكات.
گەوهەری هێز و توانا ستراتیژیەكانی حكومەتی كوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ بۆ تەواوی جیهان بەدیار ئەكەوێ و ئەبێتە چەقی قورسایی چاودێری و چاتێبڕینی دونیا بەسەر جووڵە و لایەنەكانی سیاسیی و چۆنییەتی گەشەكردنی لایەنی سیاسیی و ئابوری و كارگێڕی و دبلۆماتكاری و جۆرێك لە ئاوێتە بوون و تێكەڵاویی لە گۆڕەپانی سیاسەت و فەلسەفی دەسەڵاتداری لە گەل جیهانی دەرەوە هێناوتە گۆڕێ و كە تەوەرە سەرەكیەكانی زۆر بە حەكیمانە و زانستیانەی لە گەل هەموو بارودۆخێكی نێو دەوڵەتی خۆی ئەگونجێنێ و هێزی یەكانگیری ئەرێنی خۆی نمایش ئەكات و جوانی ستراتیژی هێزەكانی بە جوانترین شێوە نیشانی دونیای دەرەوە دەدات بۆ ئەوەی سەنگ و قورساییەكانی بیركردنەوەی حكومەت و هەڕەمی دەوڵەتداری كوردی هەمیشە حیسابی تایبەتی لە ڕوانگەی تێڕوانینی نێو دەوڵەتی سەیر بكرێ.
هەڵكەوتەی خاكی سرێشمە لە حەوزیكی سروشتی جواندایە و زۆرینەی خاكەكەشی لەبەردەڵان و سیستەك پێكهاتووە و زۆرینەی ئاقارەكانی سرشمە ژمارەیەكی زۆر لە كەند و لەند و دۆڵی بچكۆڵەی تیا هەڵكەوتووە كە زۆر لەبار و گونجاون بۆ دروستكردنی پۆندی خۆلی كە ئەكەوێتە رۆژهەڵاتی سرێشمە، كە دۆڵێكی زۆر درێژ و حەوزێكی پان و بەرینی هەیە كە ئاوی باران هەر هەموو دەگەڕێتەوە بۆ خوودی دۆڵی دۆشیان كە لەتوانای دایە زۆرترین رێژەی ئاوی باران بارین كۆبكاتەوە بۆیە دۆڵی دۆشیان بەگەورەترین دۆل دادەنرێت لەسنووری سرێشمە و دووەم دۆڵیش دۆڵی ناووكە(دۆناوكێ) كە ئەكەوێتە سەر خەرەندی بەردی بازنان كە كلكەی دۆڵەكەش لەگاچنار كۆتایی دێت.
بەهەموو پێوەرێكەوە ئەگەر پەیجوری ووردی جوگرافیی بۆ دۆڵی دۆشیان بكەین باشترین دەر ئەنجام بەدەستدێنین كە بەهێزترین دۆڵە بۆ دروستكردنی پۆندی ئاویی تاكو دیزاینی دروستكردنی بەجوانترین و ستراتیژترین پۆندی لێ بینا بكرێت و ژیان و گوزەرانی ناوچەكە بەرەو گۆڕانكاری بنەڕەتی ئەبات.
پۆندی دۆشیان بۆ دروستبكرێت
ستراتیژیەتی ئەنجامدانی ئەم پرۆژەیە بەتەواوی كاریگەری كارا و قوولی بۆ سەر ڕەوتی ئابوری و بیناكردكردن و هەلی كار هەیە ئەمانە گرینگترین بنەمای سەرەكین بۆ ئەوەی هێزی بیركردنەوەی خۆمان لە چەندین بوارەوە بەشیوەیەكی قوول بخەینەگەرەوە و كۆبیری ستراتیژیانەی ئامانجەكان و مەبەستەكانمان چڕ بكەینەوەو كە ئەم لایەنانەی خوارەوە ئەگرێتەوە:
١-دروستكركردنی پۆندەكانی سرێشمە هەلی كار بۆ ژمارەیەك كەسی بێكار وە دەستدێنێ و ئەبێتە سەرچاوەی دابینكردنی بژێویی بۆ خەڵكی سرێشمە.
٢- ژمارەیەكی زۆری گەشتیاری سەردانی پۆندەكە ئەكات و تێكەڵاویی جۆراوجۆری كۆمەڵایەتی و كەلتوری دێنێتەكایەوە و ئاستی گەشەكردنی كۆمەڵایەتی بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوو لەهەڵكشان ئەكات و بیر و بیركردنەوەی تاك و خێزانەكانیش بەرەو قووڵبوونەوەی فكری بەهێز ئەبات.
٣-عەمبارێكی فیتۆنەی گەورەیە، بۆ ئەوەی ئاوی باران گڵبداتەوە و بۆ كاتە زۆر مەبەستدارەكان كە لە كاتی جیا جیا دەكاریان بینن و سوودیان لێ وەربگرین لەم بوارانەی خوارەوە پێكهاتووە و هەر یەكەشیان ڕۆڵی كارا و كاریگەری بەهیز و ستراتیژی لەژیانی ڕۆژانەماندا بوونی هەبێ.
*بەكارهێنانی ئاوی پۆندی دۆشیان بۆ زەوی و زارەكانی باشوری خۆرهەڵات بەتایبەتی بنەنوور و سەرەوەی دۆڵی مام سۆكە و تاكو بناری شاخی سمۆرە و و تەڵانەكانی حوسێن ئاودەڵان و تاكو گەلی گاچنار ئاودێری تەواو ئەكات بەڵام بەشەكانی ڕۆژهەڵاتی گۆڕەبزان و بناری گەرووی باب و خاڵ(باوخا) ئەمە گەورەترین دەسكەوتی ئابوری پۆندەكەیە هەر كاتێ تەواو كرا.
*سیمایەكی جوانی دڵكرانەوە و دڵگیری بەڕۆحی گەشتیاران و ڕاكێشەرانی ناوچەكە و ئەبەخشێ و ئەبێتە مایەی سەرنج راكێشان بۆ خەڵكی دەرەوەی گوند بۆ ئەوەی سەردانی بەردەوامی بۆ بكەن.
*بەرزبوونەوەی نرخی زەوی و زارەكانی نیشتەجیبوونی خەڵكی لەو ناوچەیە،كە هێزێكی زۆر ستراتیژی بۆ دانیشتوانی سرێشمە بینا ئەكات تاكو ڕووبكەنە زەوی شاخێ و سەر زینان و تەنات دەوروبەری پۆندەكەش زۆر بەچڕی دەگرێتەوە.ئەم پۆندەش دانیشتوانی سرێشمە بەرەو ڕۆژهەڵاتی سرێشمە پەڵكیش ئەكات، ئاڵۆگۆڕی لەبواری پەرت و بڵاو بوونەوەی دانیشتوان ئەكات و تەنانەت بە هەموو ئاراستەكان ئەبات و ڕەنگە بۆ پەنجا ساڵی تر شارێك لەسەر قەڵای كۆنی بانەشوران دروستبكرێت و كە بەو جۆرە شارانە دەگوترێت شاری سەرچیا، واتە هێزو ئاراستەی دانیشتوان زۆرینەی لەسەر بەرزاییەكانی گەلی عەلی بەگ دروست دەكرێت كە لە چاغ و قۆناغ و سەردەمەكاندا ڕووخسارێكی ستراتیژی سەربازی و نیشینگەی مرۆڤایەتی وەرگرتبوو بەتایبەتی لەبواری سەربازی و قەڵاو و قۆنگرەكانی میرنشینەكان.
*بۆ كشتوكاڵكردن و بواری ئاوخواردنەوەی مەڕ و ماڵات سوودێكی زۆر بەو لایەنە گرینگەی ژیان ئەبینێ و زۆر گرفتی هەمەچەشنەیی بەرەو چارەسەری بنەرەتی و ریشەیی دەبات و كۆتایی بەئاریشەی دابین كردنی ئاو دێت بۆ هەموو ئەو كۆچەریانەی كە لە شوێنەكە نیشتەجێن و ژیان و گوزەرانیان هەموو لەسەر مەڕ و ماڵاتە و كە زۆر پێویستیان بە شوێن و ئاو و ئاقاری بەرفراوان هەیە بۆ لەوەڕی تایبەتی ئاژەڵەكانیان.
٢-پۆندی مشتاخان، شوێنی هەڵكەوتەی دەكەوێتە باكوری سرێشمە و دەربەندێكی بەرتەسكی هەیە و سوودێكی زۆریش بە دانیشتوانی سرێشمە ئەگەینێ و مەڕ و ماڵاتێكی زۆر سوودی لێ وەردەگرن ڕۆڵی كارا و كاریگەر لە بواری كشتوكاڵ و بوارەكانی تر ئەگێڕێ، بۆیە دروستكردنی ئەم پۆندە لەلایەن حكومەتی كوردستان بە یەكێك لە پڕۆژە ستراتیژیەكانی ناوچەكە دادەنرێت و زەوی و زارێكی زۆریش ئاودێر ئەكات.
ئەم پۆندە، كاریگەری قوول لەسەر بواری ئابوری دادەنێ و هەموو زەویەكانی دەوروبەری پۆندەكەش ئاودێر ئەكات و بەرەو زیندووكردنەوەی پێگەی ئابوری دەبات لەبواری ئەنجامدانی لایەنی كشتوكاڵی بە هەموو چەشنەكانیەوە، كەگۆڕانكاری لەكایەكانی داهات و بژیوی خەڵك ئەكات و جۆرێك لە گۆڕانكاری ریشەیی دەبات و لە قۆناغێكەوە بۆ قۆناغێكی پێشكەوتووی بەهێز و كاریگەری دەبات لە بواری بووژانەوەی ئابوری و تەنانەت سەر رێژبوونی بەرهەمی كشتوكاڵیەكەیەوە.

٣- پۆندی تاراوان. شوێنێ هەڵكەوتەی ئەكەوێتە باشوری خۆرهەڵاتی ناحیەی سرێشمە و حەوزێكی زۆر پان و بەرینی هەیە و دەربەندێكی بەرتەسك لە شوێنی سەرگاو هەیە كە هاوكارێكی سروشتیە بۆ بینا كردنی پۆندەكە و ڕۆڵی كاراو كاریگەر لەبواری عەمباركردنی ئاو بۆ گەلی بەگ و شوێنی گشتیاریش دروست دەكات و سەرەڕای هەڵی كاریش بۆیە ئەنجامدانی ئەو پڕۆژەیە لەلایەن حكومەتەوە بەگرینگترین پرۆژەی ژیرخانی ئابوری دەژمێردرێت و گۆڕانكارێكی مەزن و فیتۆنە لە ناوچەكە دروست ئەكات و بەرەو دەرخستنی شكۆی جوانی سروشت و دەڤەرەكە كە خۆی لەسەر بنەمای گەشتیاری و بووژانەوەی لایەنی ئابوری ئەبێنێتەوە و هێز و ستراتیژیەت بەو شوێنە ئەبەخشێ.
هێز و قورسایی ئەو پۆندە لەكاتی دروستكردنی بەدیار ئەكەوێت و هەڵتەكاندنێكی بەهێز بۆ شوێنە كە و تەواوی ناوچەكە دروست ئەكات لەبەر ئەوەی گۆڕانكاری تەواو ریشەیی لە خوودی گەشت و گوزار دروست ئەكات و كەرتی گەشتیاری بەرەو بووژانەوەی هەنگاو ئەنێت و داهات و دوارۆژی تاك گۆرانكاریكی قوولی بەسەر دادێ و تاك بەرەو گەشەكردن هەنگاو ئەنێت.
٤- دروستكردنی بەنداوی سرێشمە. شوێنی جوگرافیای ئەم بەنداوەش ئەكەوێتە گەلی گاچنار (گەلی چناران) لە رۆژهەڵاتی سرێشمە، درێژی گەلییەكەش نزیكەی دوو كیلۆمەتر ئەبێت و بە گرینگترین و ستراتیژترین پڕۆژەی ژێرخانی ئابوری و ئاسایشی ئاو و گشتیاری دادەنرێت چونكە ئاو بۆ گەلی عەلی بەگ و خەلیفان و سریشمە دابین ئەكات و لە ووشكە ساڵی رزگاری ئەكات و سەرچاوەی دابین كردنی ئاوەكەشی لە كانیاوی گەورەی گەرمك وەردەگرێ و لەچەندین كانیاوی تریش ئاوی خۆی دابین ئەكات. سەدان هەلی كاریش بۆ دانیشتوانی ناحیەی سرێشمە دەرەخسێنێ.
دروستكردنی ئەم پڕۆژەیە، گەورەترین گۆڕانكاری لە چەندین بواری جۆراو جۆر دێنێتە كایەوە و بەرەو گۆڕانكاری گرینگی دەبات و دەبێتە چەقی قورسایی روو تێكردنی خەڵكی كوردستان تەنانەت دەرەوەش.

Top