سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان: هەرێمی کوردستان بەشێک نیە لەم شەڕ و ئاژاوەی ناوچەکەی گرتۆتەوە، بەڵکو بەپێچەوانەوە هەموو هەوڵێکی دیبلۆماسی دەدرێت بۆ گرتنەبەر
سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان ئاماژە بەوەدەکات بەتوندترین شێوە ئیدانەی هێرشی مووشەکی بەرەبەیانی ئەمرۆی بۆ سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگە دەکەین، کە بوە شەهیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگە و برینداربوونی ژمارەیەکی تری پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان, پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان بۆ کەس و کارو بنەماڵەی شەهیدان دەردەبڕین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
ئەوەش دەخاتەروو: ئاشکرایە کە هەرێمی کوردستان بەشێک نیە لەم شەڕ و ئاژاوەی ناوچەکەی گرتۆتەوە، بەڵکو بەپێچەوانەوە هەموو هەوڵێکی دیبلۆماسی دەدرێت بۆ گرتنەبەری رێگەی ئاشتی و دوورکەوتنەوە لە شەڕ و ئاڵۆزییەکان، هەروەها هێرشکردنە سەر هێزەکانی پێشمەرگە پێشێڵکردنێکی ئاشکرایە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و داواکارین لە حکومەتی عێراق و هێزە نێودەوڵەتیەکان بێنە سەر خەت و رێگری بکەن لە دووبارەبوونەوەی رووداوی لەم شێوەیە.
