ئاڵا نیشانەو ناسنامەی نەتەوەیەک

ئاڵا نیشانەو ناسنامەی نەتەوەیەک

 

 

ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە هەموو کوردستانیان و خەباتگێڕانی و سەرجەم چین و توێژەکانی کوردستان پیرۆز بێت، پیرۆز بێت لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگەکانی کوردستان بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد وەک هەموو نەتەوەکانی تر جیهان خاون ئاڵای خۆیەتی، کەبەو ئاڵایە کوردستان لە نێو جیهان دەناسرێتەوە لەپێناو ئەو ئاڵایە چەندین شۆڕشی کردووە هەزاران لاوی کوردی لەپێناو ئەوئاڵایە گیانی خۆیان بەخت کردووە ئەو ئاڵایە لە دەسکەوتە بەرزە کانی کۆمارە مەزنەکەی کوردستان بوو هەربۆیە لەپەرلەمانی کوردستان 17 /12 هەموو ساڵێک ئەوڕۆژە لە هەموو داموو دەزگاکانی هەرێم بەرز ڕادەگیری ڕێزگرتن لە ئاڵای پیرۆزی کوردستان نیشانەی ڕێزگرتنە لەو خەباتگێرانەی کە یەکەم‌جار لە مەهاباد ئەو ئاڵایە بەرز ڕاگیرا بووە پێناسە و هێمایەک بۆنەتەوەی کورد هەر لەم ڕوانەگەیەوە دوای سەرکەوتنی ڕاپەڕینی گەلەکەمان لەبەهاری 1991 ،لە پەرلمانی هەرێمی کوردستانیش لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان پەسند کرد
ئاڵای کوردستان خاوەن چەندین شۆڕشو بەرخودانە شوناسی نەتەوەیەکە و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان وەک پێناسەیەک بۆ خۆدەرخستن خەڵکی کوردستان وەک نەتەوە، هەستی باوەڕ بەخۆبوون وەک نەتەوەکانی جیهان شانازی پێوە بکەین ئاڵای کوردستان ئاڵایەکی سادو ساکار نیە بەڵکو هێمای تایبەتی هەیە چونکە چەندین هەر بۆیە هاوکات لەگەڵ بەرز ڕاگرتنی ئاڵای کوردستان تێکۆشان و خەباتی مافخوازانەی نەتەوەییمان لە بیر ناکەین ڕێز لە خەبات و تێکۆشانی ئەو کەسانە دەگرین کە بێ‌ بەرانبەر گیان‌لە‌سەردەست، بۆ مانەوە و پارێزگاری ئاڵای و خاک و خەڵکی کوردستان، ئامادەن هەموو گیانی خۆیان بەخت بکەن واتە گیانیان بەختی نیشتمان بکەن کە بۆ گەلەکەیان بژی کورد بژی کوردستان هەردەم شەکاوەبێت ئاڵای پیرۆزی کوردستان.

ئاڵا نیشانەو ناسنامەی نەتەوەیەک
Top