ڕووسیا دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا لەناو دەبات
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی شەوی ڕابردوودا، بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە 98 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانییان لە ناوچە جیاجیاکانی ڕووسیا کردە ئامانج و لەناوبردن.
ئەمڕۆ شەممە ١ی مانگ، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی شەوی ڕابردوودا ٩٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانییان لە ناوچە جیاجیاکانی ڕووسیا کردە ئامانج و لەناویانبرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری ڕووسیادا هاتووە، 11 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە شەش فڕۆکەیان بەرەو پایتەختی (مۆسکۆ) دەڕۆیشتن، لە ئاسمانی ناوچەی مۆسکۆ خراونەتە خوارەوە.
ئەمە دوایین خولی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا کە لە چەند مانگی ڕابردوودا چڕتر بووەتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی پلان بۆ داڕێژراوی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیای هەڵوەشاندەوە، کە بڕیاربوو لە بوداپێست بەڕێوەبچێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان، واشنتۆن ئەم بڕیارەی داوە دوای ئەوەی مۆسکۆ پێداگری لەسەر داخوازییە توندەکان سەبارەت بە ئۆکرانیا کرد.
لە سەروبەندی کۆبوونەوەکەدا، ڕووسیا جارێکی دیکە داواکارییەکانی خۆی بەرزکردەوە، لەوانەش دەستبەرداربوونی بەشێکی زیاتری خاکی ئۆکرانیا، وەک مەرجێک بۆ ئاگربەست.
گوڵان: سەردار خەلیل
