پارتی و ئەنجومەنی نوێنەران لەنێوان بایەخ و پێویستی.

پارتی و ئەنجومەنی نوێنەران لەنێوان بایەخ و پێویستی.

 

پارتی وەك پارتێكی سیاسی كاریگەر.

پارتی دیموكراتی كوردستان دیارترین و كۆنترین حیزبی سیاسیە لە عێراق و كوردستان كە داینەمۆی بزاڤ و جولانەوەی سیاسی كاریگەر بووە، لەهەمانكاتدا توانیوویەتی شێوەی حكوومڕانی عێراق بگۆرێت و دیموكراتیەت بچەسپێنێت و حوكمی قانوون باڵادەست بكات گومانیش لە وە دانیە پارتی توانیوویەتی پێشەنگی ڕاپەرینەكەی بەهاری 1991 بێت كە حكوومەت و پەرلەمانی كوردستان بەرهەمەكەیەتی، سەرەڕای چەندان دەستكەوت و داستانی نەبەردی بە درێژایی مێژووی خۆی بە نموونە رێككەوتن نامەی 11ی ئاداری 1970.

پارتی حیزبی دیسپلین و کردار.
پرۆگرامی پارتی بە ئاشكرا گیانی تەبایی و ڕەخنە لەخۆگرتن و خۆدۆڵەمەندكردن بەهۆی ڕەخنەوە لە خۆ دەگرێت وپەری پێ دەدات، هزری پارتی رێزگرتنە لە كادیران و ئەندام و لاینگرانی هەر لەسەر ئەو بنچینەشە ڕوحی مەركەزیەت لەناو پارتی گەشەی سەندووە و رێزلێگیراوە، ئەمەش هۆكار بووە بۆ پێشخستنی حیزب لەڕووی ئۆرگان و فراوانکردنی رێکخستنەکانی بەبێ لەبەرچاوگرتنی سنوورەكان.

پارتی و ڕوحیەتی هاوپەیمانی فراوان

پارتی تەنها حیزبێك نیە لە چوارچێویەكی تەسك بخولێتەوە بەڵكو خولیای ئەو حیزبە ئارەزووی گەورەتری هەیە كە چۆن بتوانرێت دیموكراتیەت و مافی مرۆڤ بەیەكسانی دابەش بكرێت و هەمووان لێییەوە سوودمەند بن بۆ ئەمەش پارتی بەدرێژایی مێژووی خۆی دەیان هاوپەیمانی پێكهێناوە هەم لەسەر ئاستی كوردستان هەم لەسەر ئاستی عێراقی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی تاوەكو دروشم و راسپارەدەكانی كۆنگرەی خۆیی بەكردەوە وەرگێرانی بۆ بكات ئەمەش كارێكی گەورەو سوودبەخشە.

ڕوانگەی پارتی و شەراكەتی راستەقینە

لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس تاكە شتێك پارتی بەلایەوە گرنگ و بە بەها بووە و لە پێناویدا تێكۆشاوە شەراكەتی ڕاستەقینە لە گوفتارەوە بگۆرێت بۆ كردار بۆ ئەمەش سازشی نەكردووە و هەموو هەوڵی خۆی بۆداوە لەسەر ڕۆشنایی ئەمەش كەم تا زۆر ئەم پرسە لەسەر ئەرزی واقیع هاتۆتەدی هەر چەندە نەیارانی شەراكەتی ڕاستەقینە لە ژێرەوە كاریان لەدژی كردووە.

پارتی لەكوێی ڕای گشتی جیهانە!.

دیپلۆماسیەتی سەركردایەتی پارتی و فەلسەفەی رێبازی پیرۆزی بارزان و خەباتەكەی هۆكارە بۆ ئەوەی گەلانی جیهان بەتامەزرۆیەوە گوێبیستی مەرگەساتی كوردستان و دۆزكەی بن ئەم هەنگاوەش بۆتە سەرچاوەی كرانەوەی دەرگای جیهان بۆ كوردستان و بوونی دەیان نوێنەرایەتی وكۆنسڵخانەی ووڵاتان كە بەهۆیەوە دەتوانرێت چالاكییە ڕۆشنبیری و ئابوریەكان تەنانەت پەیوەندی سیاسیی گرێ بدرێت بەسوودی هەرێمی كوردستان و دانیشتووانەكەی.


پارتی و خزمەتگوزاری

بەگەواهیدەرانی نەیار و یاران پارتی پیاوی خزمەت و خزمەتگوزاریە، ئەمانەش تەنها لە چوارچێوەی گوتارەوە نین بەڵكو پرۆژەكانی ئاوەدانكردنەوە و رێگاوبان و ئاو و ئاەوەرۆ و كەرتی گەشتوگوزاریی خۆی بەڵگەی حاشاھەڵنەگرن و دێنە گۆ.. ئەگەر سەیری وتاری نوێنەران و كاندیدانی خواروو ناوەراستی عێراق بكەین ئەوا تێبینی ئەوە دەكەین كەوا ئەوان چۆن بەراوردی خزمەتگوزاری هی خۆیان و حكوومەتی هەرێم دەكەن كەپارتی بەشێكی ئەساسیی ئەو حكوومەتەیە.


و پارتی و ئەنجومەنی نوێنەران و گرنگی

بە تێگەیشتنی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژاردن كرۆكی دیموكراسیە و بە گرنگی دەزانێت لەگشت هەڵبژاردنەكان بەشداری بكات، چونكە نوێنەری ڕاستەقینەی گەلی كوردستانە بەهۆی هەڵبژاردنەوە دەتوانرێت خزمەتی باشتری كوردستان بكات و ببێتە پاسەوانی مافە دەستوری و یاساییەكان. لەهەمانكاتدا فاكتەرێكی بەهێز بێت بۆ پارێزگاریكردن لە مافە دەستووریەكانی هەرێم و لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵ.

بۆ پارتی هەڵبژێرین!.؟

هۆشمەندی و هۆشیاری وامان لێدەكات سەنگەر لەدژی پارتی هەڵنەبژێرین، بەڵكو ببینە شورا بۆ مانەوەی و بەهێزكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەبەرئەوەی هەموو ئەو دەستكەوتانەی هەمانە پارتی داینەمۆ و هۆكارە، بۆیە كارێكی هەڵەیە پشت لە پارتی بكەین و هێزگەڵێك بەهێز بكەین كە لەهەناویانەوە پیلانی مردنی ئەو ئەزمونەیان هەیە، جگەلەوەش هەندێك لایەنی شۆڤێنی عێراقیش تاەوەكو ئێستاش دەیانەوێت ئەنفال و تعریب و تبعیس بگەرێتەوە بۆ جوگرافیایی كوردستان، بەگشتی ئاستی بەرزی هۆشیاری شەقامی كوردستان هەرگیز ڕێگەنادات پارتی ئاستەكەی دابەزێت، چونكە بەهێزی پارتی بەهێزی قەوارەی هەرێمی كوردستانە.

Top