لە سایەی لیستی پارتیدا بنەماکانی بەیەکەوە ژیان بەهێزتر دەبێت...

لە سایەی لیستی پارتیدا بنەماکانی بەیەکەوە ژیان بەهێزتر دەبێت...

 

 

بەیەکەوەژیان ونەبوونی دەمارگیریی ئایینی ونەتەوەیی ومەزھەبی لەکوردستاندا یەکێکە لەشانازییەپربەھاکانی گەلی کوردستان ، ھەر لەسەرەتای دامەزراندیەوە "پارتی دیموکراتی کوردستان "بروای بە فرەیی سیاسی و نەتەوەیی وئایینی ھەبوە ،بۆیە رۆلێکی گرنگی گێراوە لە قوڵکردنەوەی ئەو فەرھەنگەیە ،،لەم پێناوەداکاری کردوەو برەوی بە کولتوری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان سەرجەم پێھاتە ئایینی ونەتەوەیی ومەزھەبیەکانی کوردستانی داوە،بۆیەش ھەر زوو ناوی خۆی لە (پارتی دیموکراتی کورد)کردە(پارتی دیموکراتی کوردستان )تاحزبی ھەموو نەتەوەئایین وئایینزایەکی کوردستان بێت ،هیچ كات له‌ سنوورێكی جیۆگرافی و هزریی دیاریكراودا كورت نه‌كرایه‌وه‌ بەلکو توانی به‌ ڕابه‌رایه‌تیی بارزانیی نه‌مر لە ساتی دامەزراندنییەوەھەموو سنوورێک تێپەرێنێت و ببێتە حزبی ھەموو پێکھاتەکانی کوردستان ،پارێزەرێکی بەھێزی بەھاکانی ئازادی ودیموکراسی و بەیەکەوەژیان بێت ،کۆمەلێک سەرکردەو کادیری پێشکەوتوو لەنەتەوەئایین و مەزھەبی جیا لە (عەرەب -تورکمان-ئاشووری --کلدان -سریان -ئەرمەن -ئێزدی-فەیلی -کاکەیی )لەنێوپارتیدا ھەبوون وتا ئێستاش ھەنە ،تەنانەت لەگەل ھەڵگیرساندنیدا بارزانی نەمر،شۆرشی ئەیلوولی کردە شۆرشی ھەموونەتەوەئایین ومەزھەبێک ،بەردەوام بەرگری لە مافەکانی گشت پێکهاتەکان دەکرد و، پارێزەری مافیەکانیان بوو،جگەلەوەی ھەمووانی لەیەک سەنگەردا دژی داگیرکەرانی کوردستان کۆکردنەوەو چەندین پێشمەرگە لەنەتەوەو ئایینی جیا بە قارەمانیەتی خۆیان ناوبانگیان بە ھەموو لایەکی کوردستان بڵاوببووەوە،لەزۆربەی ناوچەکاندا پەرستگەی ئایینەکان بە تەنیشت یەکەوەن، باوەڕدارانی هەموو ئەو ئایینانەش بە خۆشەویستییەکی زۆرەوە بەیەکەوە دەژین،بۆیەش پارتی بەردەوامی داوە بەکولتووری بەیەکەوە ژیان و دژی ھەر ھەولێکی نەزۆک وەستایتەوە کەھەولی تێکدانی رەوشی بەیەکەوەژیانی دابێت لەھەرێمی کوردستاندا ،کەدواھەمینیان پرسی نەمانی کۆتای پێھاتەکان بوولەپەرلەمانی کوردستان ،کەلایەنی واھەیە شانازی دەکات رۆلی ھەبووە لە نەھێشتنی کورسی کۆتای پێھاتەکان ، کاتێکش دادگای فیدراڵیی عیراق بریاری دژی کورسی کۆتاکان دەرکرد،تەنھا سەرۆک مسعود بارزانی وپارتی دژی وەستانەوەورێگەیان نەدا بەبێ نوێنەرایەتی پێھاتەکان ھەڵبژاردن بەرێوەبچێت ،ئەمە تێڕوانینێكی مرۆڤدۆستانە و پەرۆشی و وەفابوو بۆ پێكەوەژیان و تەبایی لە هەرێمی كوردستان ، کەسەرەنجام پێکھاتەکان ھەستیان بە دلنیایی کرد وبۆیان دەرکەوت کەتەنھا پارتی وسەرۆک مسعود بارزانی قەڵغانی پاراستنی بەیەکەوەژیانی نێوان پێکھاتەکانن،ئەم پشتیوانیيه‌ش بۆھیچ بەرژەوەندی ومەبەستێک نەبوو ،بەلکو برواوپرەنسیپە پەیوەستە بە مێژووی درێژی باوه‌ڕ وکولتووری بەیەکەوەژیان لە کوردستاندا، ئێستاش کەبەرەو ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەچین گرنگەلە پێناو زیاتر بەرجەستەکردنی بنەماکانی بەیەکەوە ژیان ورێگریکردن
لە هەر جیاکارییەک پێکھاتەکان کار بکەن بۆسەرخستنی لیستی 275ی پارتیمان ، چونکە لەسایەی ئەم لیستەیەدا بنەماکانی بەیەکەوەژیان بەھێزتر دەبێت ، بەکردار ئەم راستیە سەڵمێندراوە،چۆن پارتی بەردەوامی داوە کاری بەم کولتوورەیە، جیاواز لەلیستەکانی تری ھەڵبژاردندا لەناولیستی پارتیدا کاندیدی نەتەوەوئایین ومەزھەبی جیا ھەیە ،لەیەک رۆژدالەھەولێری پایتەخت جەنابی کاک "مەسروربارزانی" سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ،کەنیسەی (ئوم ئەلنوور)ی لە قەزای عەنکاوەكردەوە.
ھەروەھا بەردی بناغەی پەیمانگەی ئایینی ئەزهەر دانا و بەشداری لە ئاهەنگی دەرچوونی پەیمانگەی پێشنوێژ و وتارخوێنانی کرد ،کەچەند رۆژێکی پێشتریش پرۆژەی رێگەوبانی پەرستگەی لالشی بۆخوشک وبرایانی ئێزدی کردەوە،ئەمە هەمووی بەڵگە و نیشانەی ئەو راستیەیە کە پارتی پارێزەرێکی بەھێزی بەیەکەوەژیانە، بۆیە سەرکەوتن وسەرخستنی لیست وکاندیدانی پارتی دەبێتە ھۆکاری سەرەکی بەردەوامی دان بە قووڵکردنەوەی بەھا بەرزو مروییەکان و کولتووری بەیەکەوەژیان و ڕێگرتن لە هەر جیاکارییەکی نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبی...

Top