بەخێر بێیتەوە جەنابی سەرۆک وەزیران.....
ڕێزدار جەنابی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بەخێر بێیتەوە سەفەر سەلامەت. ماندو نەبیت مژدەی خۆش و دەستی پڕت جێگای شانازییە بۆ گەلی کورد. هەرکات دەچیتە دەرەوە بۆ خزمەتی خاک و نیشتمان دەڕۆیت ئامانجت خزمەتی زیاتری گەل و هەرێمی کوردستانە. سەرۆک وەزیران بە ئاراستەیەکی دروستدا ڕۆیشت ڕێگایەک بەرەو هەڵکشان و لوتکە. ڕێکەوتنەکان و واژۆکردنی گرێبەستی نەوت و غاز خوێندنە وە ئەرێنیەکانی سێ لایەنەیە ئەمەریکا هەرێمی کوردستان و عێراق. ئەکرێت ئەم لەیەک تێگەیشتنە فراوانتر بکرێت بۆ بوارەکانی کەرتی تایبەت و بازرگانی و پرۆژەی هاوبەش بەمەش دەبێتە بنەمایەکی بەهێزی ئابوری و کردنەوەی ڕێڕەوێکی یاسایی کە هەرێم دەبەستێتە دەرەوە. ئەو ڕێگایە بۆ هەرێم کراوە دەبێت ماف و شەرعیەتێکی یاسایی دەبێت. لە هەموو گرنگتر سیاسەتی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان یەک تێڕوانینیان هەیە بۆ بوژانەوەی ئابوری و دژی تیرۆر و بەرقەراربونی ئاسایش و یەکسانی و دادپەروەری . پاشی ئەمەش لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆمپانیا ناودارەکان خۆیان دێن و بەدوای شەراکەتێکی هاو شێوەی گرێبەستەکاندا دەگەڕێن. چونکە هەرێمی کوردستان دەوڵەمەندە و ئەو گۆمە مەنگ و چەورەیە کە ڕاوچیەکان بەدوایدا دەگەڕێن. ئەمە هەنگاوی دوو هەمی شکاندنی تەوقی گەمارۆکانە و ڕێڕە وە خوارو خێچەکانی ڕاست کردەوە و بە شۆڕشێکی ئابوری لە قەڵەم دەدرێت. ڕۆژی کورد جارێکی دیکە هەڵدێتەوە. ئەم سەرکەوتنە زەرورەتێکی مێژویی بوو دەبوو بەدەست بهێنرێت. چونکە دەمێکە ماڵی کورد بە زەحمەت ژیان بەڕێ دەکات لە چوار چێوەی سیاسەتی دژو نەیاراندا. ئەوەی ئێمە بەدوایدا وێڵ بوین و ڕاکە ڕاکەمان بوو ئەوە نەما ئێستا دەبێ خەڵک بەدواماندا ڕاکات. نابێ سەرکەوتنەکان غرورمان بکات پێویستە سەقفی پەیوەندیەکان لەگەڵ چوار دەور بەهێزتر بکەین و دڵنیایی زیاتریان پێبدەین کورد ئاشتی دەوێت . لەگەڵ دۆستەکانی بەو شێوە دەمێنێتەوە . هەروەک چۆن زمانی تێگەیشتنی هاوبەش لەگەڵ ئەمەریکا شێوەیەکی گشتگیرو هەمە لایەنە بوو. ئاوهاش دڵنیایی بە دۆستەکانمان بدرێتەوە. ئاستی دبلۆماسیەتی پەیوەنیەکانی قوڵتر بکاتەوە لەپەیوەندی دۆستانە بۆ کاری هاوبەشی و بەرژەوەندی دوو لایەنە کە ئەمە خواستی زۆربەی وڵاتانە. هەمیشە چاویان لەوەیە گەشە بە بوژانەوەی ئابوری بدەن لەبەرژەوەندی وڵاتەکەیان. ئەو متمانە و هاو بەشیە چۆن دروست دەبێت. بێگومان لەهەرێمدا پێشکەوتن و گەشە کردنێکی باش هەیە وێڕای ئەو سانسۆر و بەر بەستانەی دانرابوون. دەستێک دەیەوێت هەرێم بە ناشرین وێنا بکات. کوردیش دەبێت ڕوی ڕاستی پێشکەوتنەکان لە بنیات و ئاوەدانی و هەمە چەشنەی کەرتی ئابوری و و سیستەمی بانکی و ڕێگاو بان و گەشت و گوزار و زۆر بابەت لە سەرویان بەر قەراری ئاسایش و سەروەری یاسا و پەرە بە ڕەوتی زانست وەک پاکێجێکی گشتگیری دگۆمێنتی ڤیدیۆیی بگوازرێتەوە بەر دید و ناو کۆڕو کۆڕ بەند و کۆنفرانسە نێو نەتەوەییەکان. هەرێمی کوردستان زۆر دەسکەوتی جێ شانازی هەیە وەک شوێنەوار مێژوو و فەرهەنگ و کەلتورو و پێکەوە ژیانی برایانە لە هەرێمدا. ئاستە تواناییەکانی لە ڕوبەڕو بونەوەی مادەی هۆشبەر و تیرۆر وە ڕێزگرتن لە سەروەری خاکی دەرهاوسێکان لەوەی هەرێم مەترسیان بۆ دروست ناکات. ئەمانە جێگای هەڵوێستە و سەرنج ڕاکێشانی دبلۆمات و نوێنەری وڵاتان دەبن. هەرێمیش هەڵکشانێکی نوێ بەخۆیەوە دەبینێت ئەبێتە ئەستێرەیەکی گەش لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا ....

سهلام مهحمود