پاسپۆرتی زێڕینی ماڵتا لەلایەن دادگای دادی ئەوروپا قەدەغە کرا

پاسپۆرتی زێڕینی ماڵتا لەلایەن دادگای دادی ئەوروپا قەدەغە کرا

 

دادگای دادی ئەوروپا پێدانی ڕەگەزنامەی لە بەرامبەر پارەدان و وەبەرهێنان لە کۆماری ماڵتا بە نایاسایی ناساند.

لە چاوی دادوەرەکانی لۆکسمبۆرگدا، ئەم کارە دەکاتە جۆرێک لە "بازاڕکردن" بۆ هاووڵاتیبوون و پێشێلکردنی یاسای یەکێتی ئەوروپایە.

شایانی باسە کە مەرجی سەرەکی بۆ بەدەستهێنانی "پاسپۆرتی زێڕین"ی ماڵتا ئەوە بوو کە لانیکەم ٦٠٠ هەزار یۆرۆ بدرێت بە حکومەتی ئەو وڵاتە.

دادگای دادی ئەوروپا نیگەرانە لەوەی ئەم ئەپڵیکەیشنانە ببنە دەروازەیەک بۆ سپیکردنەوەی پارە و گەندەڵی. پێشتر "پاسپۆرتی زێڕین" دەردەکرا، لەنێویاندا لە قوبرس، بەڵام حکومەتی قوبرس لەژێر فشاری کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ئەو کارەی ڕاگرت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top