فڵچەكانی ماكیاژ و پاككردنەوەی ڕوخسار

فڵچەكانی ماكیاژ و پاككردنەوەی ڕوخسار

كاریگەریی كەرەستەكانی ماكیاژ لەسەر پێستی ڕوخسار هێندەیە، كە وای كردووە پسپۆڕان بەقسە بهێنێت دەربارەی زیانەكانی ئەو فڵچانەی كە بە شێوەیەكی هەڵە، یان بۆ ماوەیەكی زۆر بەكار دەهێنرێن، چونكە دەبنە مایەی زیانگەیاندن بە پێستی ڕوخسار، هەروەها پاككردنەوەی ماكیاژەكان و پێست یەكێكە لە هەنگاوە گرنگەكانی جوانكاری، گرنگە ئاگاداری فڵچە و ئیسفنجەكانی لابەری ماكیاژ بیت، چونكە هەندێ جار دەبنە مایەی شێواندنی ناسكی و نەرمیی پێستت، كە ئاگاداریش نیت بۆ بەو ئاستە گەیشتووە. پسپۆڕان دەڵێن فڵچە و ئیسفنجی لابەری ماكیاژ، وەك كەرەستەیەكی پاككردنەوە و تەعقیمكردنی پێست كار دەكات، بۆیە دەبێت هەمیشە پاك و نوێ بێت، هەندێكیان بە كارەبا كاردەكەن و هەندێكی دیكەش بە دەست بەكار دەهێنرێن، دوای پاككردنەوە و لادانی ماكیاژ، فڵچە و ئیسفنجەكە بە جوانی پاك بكەرەوە، چونكە مانەوەی دوای بەكارهێنان، زیانی بۆ پێست و نەرمونیانیی پێستت دەبێت، لە كاتی بەكارهێنانیش پاڵەپەستۆی مەخەرە سەر، بەڵكو زۆر بە هێمنی و نەرمی كاری پاككردنەوەی ماكیاژەكە بكە، بەم جۆرە پێستت بە دوور دەبێت لە شێواندن و تێكچوون.

Top