كەرەستە پێویست و گرنگەكانی ماكیاژ
گرنگترین كەرەستەكانی ماكیاژ بریتیین لە: سپیكردنی پێست : Burberry Fresh Glow Luminous Highlighting Pen، ئەم جۆرە قەڵەمە بۆ سپیكردنی زیاتری ڕەنگی ڕوخسارت بەكار دێت، كە لە هەر جۆرە ڕەنگێك بێت، چونكە لەو وەرزەدا پێویستە سەر و ڕوخسار زیاتر دەربكەوێ، لە نێوچاوان و گەردن و ڕوومەتەكان دەدرێت. لابەری چرچ و لۆچیی : Clarins Super Restorative Remodelling Seru، یەكێكە لەو كەرەستە بەهێزانەی ماددەی سیرۆمی تێدایە، كە ڕێ لە سەرهەڵدانی چرچ و لۆچی دەگرێت، هەروەها كار دەكات لەسەر زیندووكردنەوەی خانەكانی پێست، ئەوانەی بە وشكی دەردەكەون و چارەسەری ئەو شوێنانە دەكات كە ژێرەوەیان سوور هەڵدەگەڕێت. فڵچەی ماكیاژ : Illamasqua Mini Brush Set شێوازێكی تازەی فڵچەی ماكیاژە كە لە پێستی ڕەش دروست كراوە، نەرمونیان و بچووكە، دەتوانی لە هەر شوێنێكدا هەڵیبگریت و تەنانەت پاشماوەی ماكیاژیش ناهێڵێتەوە و بەسەرییەوە نامێنێت. زەیتی بۆن خۆشكەر : Narciso Rodriguez Musc Oil Perfume، بریتییە لە كەرەستەیەكی بەهێز و بەسوود، كە دەتوانی شووشەیەكی بچووكی ئەو جۆرە بۆن زەیتییە لەگەڵ خۆت هەڵبگریت و لە هەر شوێنێك بیت، بەكاری بهێنیت. ڕەنگی پشت چاو: Sephora Brilliant Makeup Palette لەم كاتەی ساڵدا، مۆدێكی سەرەكی لە ماكیاژدا ڕەنگی پشت چاوە، كە پێویستە ڕەنگەكانی پشت چاوت لابێت و تاخمە تازەكانی پشت چاویش هیچیان لە (18) ڕەنگیان كەمتر تیایدا نییە، ئەوە جگە لە كرێمی ڕوخسار و بۆیەی لێو و ڕەنگی ڕوومەتەكانیش.
