كامێرای دەشبۆرد سەرپـێچییەكان تۆمار دەكا

كامێرای دەشبۆرد سەرپـێچییەكان تۆمار دەكا

 كامێرای دەشبۆرد بەو جۆرە كامێرایانە دەگوترێن كە لەسەر دەشبۆردی ئۆتۆمبیل دادەنرێن و شۆفێر بەبێ ئەوەی زەینی بڕوات، چۆنییەتی گەشتكردنەكەی تۆمار بكرێت. هەندێك لەو كامێرا دەشبۆردیانە زیرەكن و تەنیا ئەركیان تۆماركردنی ڤیدیۆ نییە بەڵكو یاریدەدەرێكی شۆفێرن و لە كاتی هەڵە و سەرپێچی ئاگاداری دەكەنەوە. بۆ نموونە كامێرای جۆری Nextbase iQ.

كامێرای iQ زیرەكە. لەگەڵ ئینتەرنێت پەیوەند دەدرێت و سیستەمی 4G هەیە.  سیستەمی ناوبراو دوو كامێرای لە پێشەوە هەیە و یەكێك لەو دوو كامێرایە راستەوخۆ بۆ تۆماركردنی دیمەنی سەر رێگا داندراوە كە كوالیتی 4Kیە. ئەوەی دیكەشیان بۆ چاودێری ژوورەوەی ئۆتۆمبیل بەتایبەتی شۆفێر داندراوە. كامێرایەكی دیكەشی لە پشتەوە هەیە كە بەهۆی وایەرلەیس لەگەڵ ئەو سیستەمە پەیوەند دەدرێت. شاشەیەكی نییە بۆ ئەوەی سەیری فیلمەكان بكەی، بەو مەبەستە شاشەی بۆ دانەنراوە تا شۆفێر تووشی سەرلێشێوان و زەین پەرت بوون نەبێت. فیلمەكان راستەوخۆ بۆ بیرگە هەورینە دەنێردرێ.

ئەگەر شۆفێر خێرا بڕوا یان زەینی لەسەر لێخوڕین نەبێت، ئاگاداری دەكاتەوە. ئەگەر تووشی پێكدادان ببێت و شۆفێر نەتوانێ وەڵام بداتەوە، ئەوە راستەوخۆ پەیوەندی بە بنكەی پزیشكی و فریاگوزاری دەكات و زانیاری تەواو بە شوێنی رووداوەكە بەڕێ دەكات و تەنانەت جۆری خوێنی شۆفێرەكەشی رادەگەیەنێت.

شۆفێر تەنیا لە رێگای دەنگەوە دەتوانێت پەیوەندی لەگەڵ كامێراكەی هەبێت و بە دەنگ فەرمانی بەسەردا دەكات. لەكاتی راگیرانیشدا سیستەمی Nextbase  ئەركی خۆی جێبەجێ دەكات و چاودێری ئۆتۆمبیل دەكات.

Top