سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری هێزە چەكدارەكانی بریتانیا دەكات
لە دیدارەكەدا وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری هێزە چەكدارەكانی بریتانیا پێزانینی وڵاتەكەی بۆ ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش دووپات كردەوە. هەروەها جەختی لە ویستی بریتانیا بۆ بەردەوامبوونی لە یارمەتیدان و مەشق و ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆردا كردەوە.
پەیوەست بە بارودۆخی عێراقیش وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری هێزە چەكدارەكانی بریتانیا ڕایگەیاند كە پێویستە هاوسەنگیی سیاسی و ئابووری لەنێو پێكهاتەكانی عێراقدا هەبێت.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی وڵاتی بریتانیای كرد كە لە شەڕی داعشدا یارمەتیدەری هێزی پێشمەرگەی كوردستان بووە و هیوای بەرەوپێشڤەچوونی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بریتانیای خواست.
k24 -
