چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له پارێزگای دهۆك ئه‌نجام ده‌درێن
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26/11/2020، میلله‌ت عیسمه‌ت، سكرتێری رۆژنامه‌وانیی پارێزگاری دهۆك،ڕایگه‌یاند، كه ئه‌مڕۆ د. عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری بۆ سنووری پارێزگاكه ده‌ربڕیوه.
ئاشكراشی كرد، كه به گوژمه‌ی 144 ملیۆن و 918 هه‌زار دینار، پڕۆژه‌ی سندووقی ئاوه‌ڕۆ له گه‌ڕه‌كی ئازادیی له شیلادزێ دروست ده‌كرێ. وێڕای ئه‌وه، به بڕی 168 ملیۆن و 690 هه‌زار دینار، كارگه‌ی ئۆكسجین بۆ نه‌خۆشخانه‌ی "هێڤی"ی منداڵان دروست ده‌كرێ و له ماوه‌ی 190 رۆژدا ئه‌نجام ده‌درێ.
وێڕای ئه‌وه، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ش ئه‌نجام ده‌درێن، كه بریتین له دروستكردن و چاككردنی ڕێگه‌وبان و ڕاكێشانی كاره‌با بۆ چه‌ند گوندێكی به‌رده‌ڕه‌ش و ئاكرێ.
هاوكات ڕێی چه‌ند گوندێكی ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا له قه‌زای ئامێدی به درێژی 2250 مه‌تر دروست ده‌كرێ له ماوه‌ی 180 رۆژدا.
هه‌روه‌ها ڕێگه‌ی ناو گه‌ڕه‌كی ملێ مه‌یدانی له شیلادزێ دروست ده‌كرێ و قیرتاو ده‌كرێ و ئاوه‌ڕۆشی بۆ دروست ده‌كرێ، كه بڕی 589 ملیۆن و 383 هه‌زار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه و به سێسه‌د ڕۆژ پڕۆژه‌كه كۆتایی پێ دێ.
باس‌نیوز
