نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له ئه‌رسه‌لان بایز ده‌كات
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21/11/2020، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئه‌رسه‌لان بایز، بۆ كۆچى دوایی حاجی ئیبراهیم باییزى برایان، سه‌ره‌خۆشى له خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان كرد و هاوخه‌میى خۆى له‌گه‌ڵیان ده‌ربڕى.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و سێبوورى هه‌مووان بداته‌وه، لاى خۆیه‌وه ئه‌رسه‌لان بایز سوپاسى په‌یوه‌ندى و هاوخه‌میى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى له‌م كۆستهیاندا كرد.
باسنيوز
