له گه‌رمیان ھەڵمەتێکی ھۆشیاریی ته‌ندروستى دەست پێدەکرێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5/11/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "لە سبەیه‌وه لە سنووری گەرمیان، ھەڵمەتێکی بەرفراوانی ھۆشیاری لەبارەی په‌تاى کۆرۆنا بەڕێوە دەچێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، لە ھەڵمەتەکەدا تیمەکانی بەڕێوبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستی و مەڵبەندە تەندروستییەکان بەشدارن، لە بازاڕ و کۆڵان و مزگەوتەکان ڕێنوێنى و ھۆشیاریی پێویست لەبارەی کۆرۆنا و شێوازی خۆپاراستن لێی بڵاو دەکەنەوە.
له ڕاگهیاندراوهكهدا باس له‌وه‌ش كراوه، ئەم ھەڵمەتە بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگادارکردنەوەی ھاووڵاتییانە لە مەترسییەکانى كۆرۆنا، ھەروەھا ھەوڵدانه بۆ پێش‌گرتن لێی و کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون.
باسنيوز
