باڵوێزخانەی بەریتانیا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر بارەگای پارتی لە بەغدا دەکات
باڵوێزخانەی بەریتانیا لە عێراق رایگەیاندووە: "شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بە تووندی هێرشەکەی دوێنێ بۆ سەر ئۆفیسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا سەرکۆنە دەکات، چارەسەرکردنی جیاوازییە سیاسییەکان بە ڕێگەی دیالۆگ، نەوەک تووندوتیژی، یەکێک لە بناغەکانی سیستەمێکی دیموکراسی کارایە".
دەشڵێت: "بەریتانیا پێشوازی لەو هەنگاوانە دەکات کە گیراونەتەبەر بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لەم ڕووداوە بەرەو ڕووی یاسا بکرێنەوە".
باسنيوز
