لە كۆیە هاووڵاتییەك بە تەووزی كارەبا گیانی لەدەست دا

لە كۆیە هاووڵاتییەك بە تەووزی كارەبا گیانی لەدەست دا
ئەمڕۆ لە شاری كۆیە هاووڵاتییەك لەناو ماڵەكەی خۆیان، بەهۆی تەوزووی كارەباوە گیانی لەدەست دا.

لەمبارەوە، هاوكار ڕەمزی، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی قایمقامییەتی كۆیە، ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە 18/10/2020، لە قەزای كۆیە، هاووڵاتییەك بەناوی (دەشتی حەمە كەریم) كە تەمەنی 38 ساڵە و پیشەی پۆلیسی بەرگریی شارستانییە لەناو ماڵی خۆیان گیانی لەدەست داوە".

گوتیشی: "دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت كە ئەو هاووڵاتییە بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەست داوە و قوربانییەكە خێزاندارە و خاوەنی یەك منداڵە".












باسنيوز


Top