وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک گیان لەدەستدانی سێ کەسی لێکەوتەوە
محەمەد جەبار، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چۆمان راگەیاند، چوار کەس گەیەندرانە نەخۆشخانە کە سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە؛ بەناوەکانی ڤیان محەمەد ئەمین قادر تەمەن 27 ساڵ و محەمەد نادر حەسەن تەمەن 7 ساڵ و خدر محەمەد ئەمین قادر تەمەن 26 ساڵ و یەکێکیش بەناوی نادر حەسەن وەلی بریندارە، بەڵام تەندروستی جێگیرە.
ئاشکراشیکرد، هەموویان ئەندامی یەک خێزانن و خەڵکی گوندی ماویلیانی سەر بە ڕواندزن، هاوکات عەبدوڵڵا وێزەیی موختاری گوندی وێزە راگەیاند، ئەو خێزانە ساڵانە بە مەبەستی کشتوکاڵکردن دێنە سنووری گوند، بەڵام خەڵکی گوندی ماویلیانن، ئەمڕۆ لەکاتی گەڕانەوەیان بەرەو گوندەکەیان ئۆتۆمبێلەکەیان لەجۆری پیکاب لەگوندی وێزە وەرگەڕا.
ئەمە هەشتەمین حاڵەتی مردنە لە مساڵدا بەهۆی خراپی ڕێگاوبان لەو ناوچەیە تۆمار دەکرێت.
k24 -
