كەركووك.. دەستدرێژیی سێكسی دەكرێتە سەر كچێكی تەمەن 10 ساڵ

كەركووك.. دەستدرێژیی سێكسی دەكرێتە سەر كچێكی تەمەن 10 ساڵ
بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی دۆمیز لە كەركووك ئاشكرای كرد، كە لەلایەن كوڕێكی تەمەن 16 ساڵانەوە، دەستدرێژیی سێكسی كراوەتە سەر كچێكی تەمەن 10 ساڵان و تۆمەتبارەكە دەستگیر كراوە.

ئەمڕۆ شەممە 10/10/2020، عەقید یووسف ساڵح، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی دۆمیزی كەركووك، ڕایگەیاند، لە گەڕەكی (ئەسرا و مەفقودین)ـی شارەكە، كچێكی تەمەن 10 ساڵ، بە ناوی (س، ن، ت)ـە، كە باوكی توركمانە و دایكی كوردە، لەلایەن كوڕێكی بە نەتەوە عەرەب بەناوی (ع، ف، ع) تەمەن 16 ساڵ، لە ماڵێكدا دەستدرێژیی سێكسیی دەكاتە سەر ئەو كچە و دواتریش دەستگیر كراوە.

گوتیشی، دوای لێكۆڵینەوەكانمان بۆمان دەركەوت كە چەند رۆژێك بوو ئەو كوڕە چاودێریی ئەو كچەی كردووە، دواتر بەزۆرەملێ بردوویەتیە ماڵێكەوە و بە پێی ڕاپۆرتی پزیشكی، ئەو كوڕە دەستدرێژی سێكسی تەواوی كردووەتە سەر كچەكە.












باسنیوز


Top