ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی سەرۆك بارزانی و میری نوێی كوێت

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی سەرۆك بارزانی و میری نوێی كوێت
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆك مەسعود بارزانی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری نوێی كوێت كرد.

لەو پەیوەندییەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح كرد بە بۆنەی دەستبەكاربوونی وەك میری نوێی كوێت و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا جەخت لەسەر دۆستایەتیی هەردوولا و بەردەوامیی پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و كوێت كرایەوە.














باسنيوز


Top