لە سنووری كەركووك دەست بەسەر هەشت مۆڵگەی چەکدارانی داعشدا گیرا
لەمبارەوە، مولازمی یەكەم ئەحمەد محەمەد، كارمەندی بەشی راگەیاندنی سەرۆكایەتیی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق، ڕایگەیاند: "هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق لە دۆڵی "ئەبووشەحمە" لە ناحیەی ڕەشادی سەر بە كەركووك دەستیان بە گەڕان و پشکنین و بەدواچوونی مۆڵگەی تیرۆریستاندا كرد".
گوتیشی: "لە ئەنجامدا دەست گیرا بەسەر هەشت مۆڵگە و دوو بۆمبی چێندراو و خواردەمەنی وشكە و پێخەفی داعش و پاشان لەلایەن تیمی ئەندازەی سەربازییەوە مۆڵگەكان تێكدران".
باسنیوز
