نزیکەی 50 ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی بینای نووسینگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ خەرجدەکرێت
رەمەک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ راگەیاند "وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەک بڕیاری لە بەرژەوەندیی قەزای چەمچەماڵ دەکرد کە بریتین لە: کردنەوەی بنکەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، کردنەوەی بنکەی پۆلیسی شارەوانی، دروستکردنی بەشی پۆلیسی بەرگریی شارستانی و خەرجکردنی بڕی 49 ملیۆن و 951 هەزار و 500 دینار بۆ تەواوکردنی بینای نووسینگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ".
قایمقامی چەمچەماڵ گوتیشی، دوای ئەوەی سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بە نوێنەرایەتی وەزیری ناوخۆ رۆژی پێنجشەممەی رابردوو سەردانی چەمچەماڵی کرد، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی قەزاکە کۆبووەوە و کۆمەڵێک داواکاریمان پێشكەش کرد، ئەو بڕیارانەی دەرچوون لە چوارچێوەی ئەو داواکارییانەدا بوون و جێگەی سوپاسە. ئەمڕۆش بەشێک لە کەلوپەلەکان گەیشتوونەتە چەمچەماڵ".
rudaw -
