سه‌رۆكی حكومه‌ت بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ قه‌زای سۆران ته‌رخانكرد
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌ك نێردراوه، هاتووه: "لە بەردەوامی پشتیوانییه‌كانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە فەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی بڕی (331.200.000) سێ سەد و سی و یەک ملیۆن و دووسەد هەزار دینار درا بۆ دروستکردن و دابینکردنی کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین لە قەزای سۆران وەکو بەشێک لە پێداویستییە گرنگەکانی بەرەنگاربوونەوە و چارەسەری نەخۆشانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان".
k24 -
