هۆشیار زێباری بە نوێنەرایەتیی سەرۆك بارزانی بەشداری لە پرسەی میر سەباح كرد
زێباری لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە ئەمڕۆ به نوێنه‌رايه‌تیى سه‌رۆك مەسعود بارزانى سه‌ردانى كۆنسوڵخانه‌ى گشتیى ده‌وڵه‌تى كوێتى كردووە له هه‌ولێر، بۆ ده‌ربڕينى پرسه و سه‌ره‌خۆشى له حكوومه‌ت و گه‌لى كوێت و بنه‌ماڵه‌ى ئالسەباح، به‌بۆنه‌ى كۆچكردنى خوالێخوشبوو شێخ سەباح ئەحمەد سەباح ميرى كۆچكردووی كوێت.
ئاماژەشی بەوە داوە كە به ناوى سه‌رۆك بارزانییەوە نامهیەكى سه‌ره‌خۆشى بۆ شێخ نەواف ئەحمەد سەباح ميرى نوێى كوێت ناردووە.
باسنيوز
