نێچیرڤان بارزانی جەخت لە پاراستنى سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى دەکاتەوە
کۆبوونەوەکە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 9-9-2020 لە هەولێر بەڕێوەچوو، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە، سيسته‌م و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى عێراق، كار و ئه‌ركى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ری، دادگەى فيدراڵى و هاوكاریی و هاوئاهەنگیی نێوان ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق تاوتوێ كراوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق جه‌ختيان له پاراستنى سەربەخۆیی ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و تێكهڵنهكردنى له‌گه‌ڵ سياسه‌ت كرده‌وه، "هاوڕابوون كه هاوكارى و هاوئاهەنگیی نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به ره‌چاوكردنى تايبهتمهنديى هه‌رێمى كوردستان پێويسته و ستايشى هاوكارى و هاوئاهەنگیی نێوان ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق و ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستانيان كرد".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کە سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى داد ئاماده‌ى بوون، بابه‌تى پێكهاته، كار و ئه‌ركى دادگەى فيدراڵى و ميكانيزمى ته‌واوكردنى ئه‌ندامانى و چۆنيهتيى ده‌ستنيشانكردنيان به‌پێى رێكاره ده‌ستوورييه‌كان خراونەتە به‌ر باس و "جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى هاوئاهەنگیی نێوان لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان بۆ ئەم مه‌به‌سته كرده‌وه".
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانينى بۆ هاوكارى و هاوئاهەنگیی نێوان لايه‌نه پهيوەندیدارهكانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و هيواى خواست له بابه‌تى خوله‌كانى فێركردن و راهێناندا هاوكاريى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بێت.
رووداو
