سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان كرد
لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی بەردەوامیدان بە ڕاهێنان و هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە کرایەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستان.
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەدا کە تیرۆریستانی داعش تا ئێستاش لە چەند ناوچەیەکی عێراق هەڕەشەیەکی بەردەوام و جیدیین بۆ سەر دانیشتووانی ئەو ناوچانە، جەختیشی لە گرنگیی درێژەدان بە هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە، ئەمەش لە پێناو نەهێشتنی هەڕەشە و مەترسیی گرووپە تیرۆریستییەکان لەو ناوچانەدا.
باسنيوز
