دارە واشنتنییەکانی شەقامی هەولێر - پیرمام هەڵکەندران
ئەندازیار بژار تاڵب، بەرپرسی پرۆژەی دووبارە نۆژەنکردنەوەی چیمەنی شەقامی شۆڕش راگەیاند: "پرۆژەکە بەدرێژی زیاتر لە دوو کیلۆمەتر جێبەجێدەکرێت و تێیدا سیستەمی ئاودێری نۆژەندەکرێتەوە و دار و گوڵی چوار وەرزی تێدا دەچێندرێت".
بەگوتەی ئەندازیار بژار تاڵب، 90 داری واشنتنی ئەو شەقامە بۆ شارەوانی سێی هەولێر گوازراونەتەوە، 14 داریان لە شەقامی بەحرکە و، 76 دارەکەی دیکەش لە شەقامی 100 مەتری نزیک فاملی مۆل دەچێندرێنەوە.
داری واشنتن جۆرە دارێکی گرانبەهایە و چوار وەرزی ساڵ بە سەوزیی دەمێنێتەوە، لە بەشێک لە شەقامەکانی هەولێر و شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ئەم جۆرە دارە چێندراون.
