سەرۆکایەتیی سێ ئەنجومەنی پارێزگای هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوە دان

 سەرۆکایەتیی سێ ئەنجومەنی پارێزگای هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوە دان
بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتیی سێ ئەنجومەنی پارێزگای هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوە دان.



لە هەولێر، سەرۆکایەتیی هەرسێ ئەنجومەنی پارێزگای (هەولێر، دهۆک و سلێمانی) لە کۆبوونەوە دان و خۆیان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئامادە دەکەن.



ئەم کۆبوونەوەیەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی پارێزگاکان، بە مەبەستی هەماهەنگی و یەکخستنی بیروڕاکانیانە لە بارەی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سەرۆکی حکوومەت کە بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی ١١ی ٢٠١٩ بەڕێوە بچێت.




باسنيوز
Top