بڕیارە ئەمڕۆ ھاوکاریی ئەمریکا بۆ ئاوارەکان بگاتە ھەرێمی کوردستان.
هەرچەند بڕیار بوو ئە فڕۆکەیە سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە١٠ی١١ی٢٠١٩ بە ئاسمانی تورکیادا بێتە هەرێمی کوردستان، بەڵام تورکیا ڕێگەی نەداوە و ڕێگریی کردووە کە بە ئاسمانی ئەو وڵاتەدا بێت و کاتەکەی دوا کەتووە.
ئەو ھاوکارییە لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێرەوە دەگاتە ھەرێمی کوردستان کە پێکھاتووە لە پێداویستی بۆ ئاوارەکان.
ئەو ھاوکارییە بە فڕۆكەیەكی تایبەتی ئەمریكی دەهێنرێن، کە لەلایەن رێكخراوی (سەمیرتان پێرس)ەوە دابین کراون کە پێكهاتووە لە هاوكاریی مرۆیی بۆ پەنابەران.
بە گوێرەی ئامارەکان لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و 100 هەزار ئاوارە هەیە کە بەشێکیان ئاوارەکانی ناوچە جیاجیاکانی عێراقن و ئەوانی دیکەش ئاوارەی سووری و ڕۆژئاوای کوردستانن کە تەنیا لە مانگی ڕابردوودا بەهۆی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان 12 هەزار ئاوارە ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کرد.
تێچووی ساڵانەی ئاوارەکان لە کەمپەکان لە هەرێمی کوردستان یەک ملیار و نیوە کە بەشێکی زۆری لەلایەن دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستانەوە دابین دەکرێت.
باسنيوز
