بەرواری: داخوازییەکانی خۆپێشاندەران لە بودجەی ٢٠٢٠دا جێبەجێ دەکرێن

بەرواری: داخوازییەکانی خۆپێشاندەران لە بودجەی ٢٠٢٠دا جێبەجێ دەکرێن
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، هەموو هەوڵەکان بەردەوامن بۆ هێورکردنەوەی دۆخی عێراق و جێبەجێکردنی مافە ڕەواکانی خۆپێشاندەران.

دوێنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی، کۆبوونەوەیەکی فرەوانی کرد بۆ ئەوەی هەموو داواکارییەکانی خەڵکی عێراق لە بودجەی ٢٠٢٠دا جێبەجێ بکرێن .

دیار بەرواری گوت: "هۆکاری سەرەکیی دواخستنی پرۆژەبودجەی ٢٠٢٠ بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەیە کە داواکانی خۆپێشاندەران جیبەجێ بکرێن و پلانێکێ تۆکمەتر بۆ دارشتنی خەرجکردنی بووجە دابنرێت."

بەرواری دەشڵێت: "دواخستنەکە لە بەرژەوەندی خەڵک و حکوومەتدایە، چونکە هەموو داواکارییەکانی تێدا جیبەجێ دەکرێت و حکوومەتیش بە شێوەیەکی باشتر بودجە دادەڕێژێت."
Top