سەرۆک و جێگری سەرۆکی لێژنەکانی پەرلەمان دابەش دەکرێنەوە

سەرۆک و جێگری سەرۆکی لێژنەکانی پەرلەمان دابەش دەکرێنەوە
فراکسیۆنەکانی پەرلەمان لەسەر سەرۆک و جێگر و بریاردەری بەشێک لە لیژنەکان رێککەوتن و لەم نزیکانە ئەو پۆستانە دابەش دەکرێنەوە.

زیاد جەبار، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کە کاندیدە بۆ شوێنگرتنەوەی رێواز فایەق بۆ سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمان، رایگەیاند، لایەنەکان لەسەر لیژنەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن.

ڕوونیشی کردەوە کە یەکێتی سەرۆکی لێژنەی دارایی پڕ دەکاتەوە کە بەھۆی ھەڵبژاردنی بە سەرۆکی پەرلەمان، ڕێواز فایەق سەرۆکایەتیکردنی لێژنەکەی بەجێ ھێشتبوو.

بەپێی ھەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، لێژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان لە ١٥ لێژنەوە کراونەتە ١٩ لێژنە، سەرۆکایەتیکردنی لێژنەی ناوخۆ بەر بزووتنەوەی گۆڕان دەکەوێت، لێژنەی وەبەرهێنان بۆ یەکێتی، لێژنەی مافی ئافرەتان بۆ پارتی، لێژنەی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ یەکێک لە پێکهاتەکان دەبێت.











باسنیوز
Top