ئاژانسی کۆیکا ھاوکاریی 55 بنەماڵەی شەھیدانی شەڕی دژ بە داعشی كرد
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢-١٠-٢٠١٩ بە ئامادەبوونی جانگ کیونگ ووک، باڵێوزی کۆماری کۆریا لە عێراق و کیم بیونگ گۆوان، سەرۆکی نووسینگەی ئاژانسی کۆیکا لە هەرێمی کوردستان و حاکم سەردار یاسین، سەرۆکی کۆمەڵەی دەرچوانی خولەکانی کۆیکا، ناسراو بە (کاک)، ھەروەھا بە ئامادەبوونی نوێنەری عزیز وەیسی، فەرماندەی زێرەڤانی، وەک ھەنگاوێک بۆ باشترکردنی بژیوی خانەوادەی ئەم شەھیدانە و دروستکردنی سەرچاوەیەک بۆ بژیویان، نووسینگەی کۆیکا و کۆمەڵەی کاک لەژێر دروشمی (ھاوکاریی خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و دۆزینەوەی سەرچاوەی بژیوی) ھاوکارییان بەخشییە 55 خانەوادەی شەھیدانی پێشمەرگەی شەڕی دژ بە داعش.
لە مەراسیمەكەدا بەرپرسی كۆمەڵەی كاك رای گەیاند: "مەبەست لەم ھاوکارییە بریتی بوو لە ڕەخساندنی ھەل بۆ ئەوەی خانەوادەی شەھیدان بتوانن لەڕووی ئابووری و داراییەوە پشت بە خۆیان ببەستن و سەرچاوەیەکی بژی‌و بۆ خۆیان دروست بکەن، ئەویش لەڕێگەی دابینکردنی ئامێری دروومانەوە".
هەر سەبارەت بەو هاوكارییە جانگ كیونگ ووك، باڵیۆزی كۆماری كۆریا له عێراق لە لێدوانیكی تایبەت دا گوتی: "ئێمەش له نێوان ساڵانی شه‌ڕی١٩٥٠بۆ ١٩٥٣ بارودۆخێكی هاوشێوه‌مان هه‌بوو. ئه‌وكات خۆمان هه‌وڵمان دا یارمه‌تیی خۆمان بده‌ین و سوودیش له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرین، كه به‌یه‌كه‌وه بوونه هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین دووباره وڵاته‌كه‌مان بنیات بنێینه‌وه، به شێوه‌یه‌ك ئێستا له پله‌ی ده‌یه‌می وڵاتانی خاوه‌ن ئابووریی به‌هێزدا هه‌ژمار ده‌كرێین. هه‌ربۆیه ده‌مانه‌وێ ئه‌و ئه‌زموونه‌ی خۆمان به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش ببه‌خشین. ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی ئێستاشمان له هه‌مان چوارچێوه دایه".
لە بەشێكی‌تری قسەكانیدا سەبارەت بە شاندی په‌رله‌مانی كوردستان كە ئێستا له كۆریایه، گوتی: "من پلانی ئه‌وه‌م هه‌یه كه ئاڵوگۆڕی شاندی پله به‌رزی هه‌ردوولا درووست بكه‌م و چوارچێوه‌یه‌ك دابڕێژم بۆ په‌یوه‌ندییه ئابوورییه دووقۆڵییه‌كان و په‌یوه‌ندیی نێوان خه‌ڵكی كۆریا و كوردستان. پێش ئه‌م سه‌ردانه‌ش، شاندی په‌رله‌مانی كۆریا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و ئه‌مه كردنه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌كی نوێ بوو له نێوان هه‌ردوولادا".
هاوکات كیم بیونگ گۆوان، سه‌رۆكی نووسینگه‌ی ئاژانسی هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی كۆریا (كۆیكا) له هه‌رێمی كوردستان ڕايگەیاند: "خۆشحالم ئه‌مڕۆ له‌م مه‌راسیمه به‌شدارم كه ته‌رخان كراوه بۆ یارمه‌تیدانی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان، ئه‌گه‌رچی شتێكی بچووكه، به‌ڵام ده‌رخه‌ری هه‌ستی دۆستانه و نیازپاكیی ئێمه‌یه".
دوای شه‌ڕی داعش به‌شێك له چالاكییه‌كانی كۆیكا هه‌ڵپه‌سێردران، ئایا ئه‌م مه‌راسیمه‌ی ئه‌مڕۆ هێمایه‌كه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆیكا به هه‌موو وزه و توانای خۆی بۆ گه‌یاندنی هاوكاری به هه‌رێمی كوردستان؟
ئه‌مه هێشتا هه‌موو وزه‌كه نییه. باره‌گای سه‌ره‌كیی كۆیكا ئێستا دیراسه‌ی بارودۆخه‌كه له هه‌موو ڕوانگه‌یه‌كه‌وه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پرۆگرامی هاوكارییه‌كانمان به‌رفراوانتر بكه‌ین له هه‌رێمی كوردستان. ئه‌مساڵ و ساڵی داهاتوو چاودێریی بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان ببینین بۆ وه‌رگرتنی هاوكارییه‌كانی كۆیكا و من هه‌موو هه‌وڵێكی خۆم ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان له‌وه‌ی كه هه‌یه زیاتر بكرێت".
ئاماژەی بەوەش کرد: "گرنگه بڵێم كه هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه بۆ ئێمه و ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئێمه یه‌كه‌مجار تیپی زه‌یتوونمان له هه‌ولێر جێگیر كرد. هه‌وڵ ده‌ده‌ین دۆستایه‌تی و هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانمان زیاتر بكرێته‌وه".
ئاژانسی کۆیکا ئەمە دووەم جارە ئەم جۆرە هاوکارییانە پێشکەشی خانەوادەی شەهیدان دەکات. ساڵی رابردووش ئاژانسی کۆیکا هەمان هاوکاریی بەخشییە 50 خانەوادەی شەهیدانی پێشمەرگەی شەڕی دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش.
حکوومەتی کۆریا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ڕۆڵێکی کاریگەری ھەبووە لە بنیادنانەوەی ھەرێمی کوردستان لەڕووی ژێرخان و ڕاهێنان و مەشق و تواناکانی کارمەندانی کەرتی گشتیی حکوومەت، ئێستاش لەڕێگەی ھاوکاریی مرۆییەوە دەیەوێت پاڵپشتی لە خانەوەدانەی شەھیدانی شەڕی دژ بە داعش بکات، بۆ ئەوەی ئەم خانەوادانە بتوانن سەرچاوەیەکی بژی‌و بۆ خۆیان دابین بکەن.
بۆ ئەم مەبەستەش وەکوو دەستپێشخەرییەکی ئاژانسی کۆیکا و کۆمەڵەی کاک دەستیان کرد بە بەخشینی ھاوکاریی ئامێری دروومان بۆ ئەو 55 خانەوادەیە، بۆ ئەوەی بتوانن لەڕێگەی ئەم ئامێرەوە، ببن بە خاوەن کاری خۆیان و دابینکردنی سەرچاوەیەکی بژیوی.
باسنيوز
