سەرۆکی پارتی فەرمانڕەوای بەریتانیا پێشوازی لە گەنجێکی کورد دەکات
لەمیانی بەشداربوونەکەیدا ئەم گەنجە کوردە کە ھاوکات جێگری سەرۆکی لاوانی ئەورووپا و نوێنەری دەرەوەی لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بە فەرمی لەلایەن (جەمیس کلێڤرلی) سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا و پارتی فەرمانڕەوای ئەو وڵاتە (Conservative Party) پێشوازیی لێ کرا.
فەلاح حەسەن دەڵێت: "لە چوارچێوەی فەرمیی دیدارەکەمدا باسی حکوومەتی تازەی ھەرێمی کوردستان و ئاستەنگەکانی بەردەم حکوومەتی ھەرێمم کرد، بەتایبەتی لە بواری داراییدا و سڵاو و رێزی لاوانی کوردستانم بە بەڕێزیان گەیاند و زۆر خۆشحاڵ بوو بە ھاتنی ئێمە و ھیوای خواست کە ھەر شتێکی پێ بکرێت بۆ پشتگیری لە حکوومەتی تازەی ھەرێمی کوردستان و لاوانی کوردستان بەتایبەتی ئەوا درێغی نەکات".
فەلاح حەسەن گوتیشی: "نابێت دەستەوەستان بوەستین و بڵێین ئەو گەل و ئەو گەل یاخود، ئەو وڵات و ئەو وڵاتە دژی گەلی کوردن، ئێمە ئەگەر لەنێو خۆماندا یەک بین و سیاسەتێکی تۆکمە و دیبلۆماسیەتێکی تەندروستمان ھەبێت، ئەوکات باش دەزانین کە کامە گەل و وڵات دۆستی ڕاستەقینەی گەلی کوردن، دەبێت ئەمەش بزانین ئەوەی بە دیبلۆماسیەت دەستمان ئەکەوێت، ئەوا بەشەڕ دەستمان ناکەوێت، بۆیە دەبێت بەردەوام بین لە بەدەستھێنانی مافەکانمان".
باسنيوز
