ئەشكەوتی سەردێمان شوێنی سەرەكیی ڕادیۆی دەنگی كوردستان نۆژەن کرایەوە
رێكەوت رزگار، ئەندامی دەستەی رێكخراوی خۆبەخشی نەوەكانی ئەیلوول لە باڵەكایەتی، راگەیاند: "لەدرێژەی كار و چالاكییەكانمان بۆ نۆژەنكردنەوەی بارەگاكانی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن، لە سنووری شارۆچكەی چۆمان، بە پشتیوانیی لقی 26ی گوڵان، وەك رێكخراوی نەوەكانی ئەیلوول، دەستمان کرد بە ئەنجامدانی گەیاندنی چەند خزمەتگوزاریەك بە ئەشكەوتی (سەردێمان) لە گوندی "شیناوە"ی شارۆچكەی قەسرێ لە سنووری شارۆچكەی چۆمان، كە بریتین لە چاككردنی (ڕێگا، ئاو، كارەبا، جوانكاری، مەیدانی وەستانی ئۆتۆمبێل، تات و توالێت، چاندنی 100 دار و تۆڕی ئاو، دیواری پاڵپشت و پاكسازی ئەشكەوتەكە".
گوتیشی: "ئەشكەوتی (سەردێمان) لە سەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا لە ساڵانی 1965 و 1966دا پەناگە و بارەگای سەرەكی ڕادیۆی دەنگی كوردستان بووە، ڕادیۆ ڕۆڵێكی گەورە و كاریگەری هەبووە لە شۆڕشدا و دوای نۆژەنكردنەوەی ئەمڕۆ 28/9/2019 كە مەڕاسیمی كردنەوەی ئەشكەوتەکە هاوكات بووە لەگەڵ 56 ساڵەی یادی دامەزراندنی ڕادیۆی دەنگی كوردستان".
باسنيوز
