رێنمایی بۆ بەکرێدانی فرۆشگای قوتابخانەکان دەردەکرێ
یوسف ناودەشتی لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پەروەردەی ڕانیە ڕايگەیاند كە بە پێی فەرمانی وەزیری پەروەردە، بۆ ئەمساڵی خوێندن فرۆشگای قوتابخانەکان دەدرێتەوە بە ھەمان بەڵێندەرانی ساڵانی پێشوو بە نرخی لە ١٢٠٪ی نرخی ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧).
گوتیشی پێویستە لیژنەی فرۆشگا و بەڕێوەبەری قوتابخانە ڕەزامەند بن لەسەر پێدانەوەی فرۆشگا بەو بەڵێندەرە و نابێ ھیچ جۆرە سەرپێچیەکیان کردبێ، بە پێچەوانەوە فرۆشگاکە دەخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە.
یوسف ناودەشتی داوای لە بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن و لیژنەی فرۆشگای قوتابخانەکان کرد لە کاتی ڕەزامەندبوون لە چۆنیەتی کاری بەڵێندەرانی ساڵانی رابردوو نووسراوی پشتگیریان بۆ بکەن.
باسنيوز
