بوومەلەرزە چەند شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند

بوومەلەرزە چەند شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند
بەپێی زانیاریی ناوەندی بوومەلەرزەناسیی ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوژمی 4.1 بە پلەی ڕیختەر، ناوچەی "چەقابل"ی لە نیوان دوو پارێزگاری لوڕستان و ئیلامی هەژاندووە.

ماڵپەڕی (ئیسنا)ی ئێرانی لەمبارەوە بە پشتبەستن بە دامەزراوەی "جیۆفیزیک"ی زانکۆی تاران بڵاوی کردووەتەوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 4:05 چرکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2019.9.26 بە کاتی ئێران لە سنووری نێوان دوو پارێزگای لوڕستان و ئیلام لە نزیک "چەقابل" ڕووی داوە.

ئەو بوومەلەرزە لە قووڵایی ٩ کیلۆمەتریی زەوی ڕووی داوە.

سەنتەرەکەی لە ٨ کیلۆمەتری ناوچەی چەقابلی لوڕستان، ١٤ کیلۆمەتریی "دەڕەشار"ی ئیلام و ١٩ کیلۆمەتریی "پولدوختەر"ی لوڕستان بووە.

هەیا ئێستا لەبارەی زیانە گیانی و مادییەکانی ئەو بوومەلەرزەیە زانیاری بڵاو نەکراوەتەوە.













باسنيوز
Top