پارتی داوا ده‌كات به‌ر له‌ واده‌ی هه‌ڵبژاردن وردبینی له‌ لیستی ده‌نگده‌ران بكرێت

پارتی داوا ده‌كات به‌ر له‌ واده‌ی هه‌ڵبژاردن وردبینی له‌ لیستی ده‌نگده‌ران بكرێت
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌ڵێت: پێمان باشه‌ به‌ر له‌ واده‌ی هه‌ڵبژاردن وردبینی له‌ لیستی ده‌نگده‌ران بكرێت و دووپاتیش ده‌كاته‌وه‌، پێویسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان به‌لیستێكی هاوبه‌ش به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن، یانیش هه‌موومان به‌ یه‌كه‌وه‌ بایكۆتی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ بكه‌ین.

كه‌مال كه‌ركووكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت وه‌كو پارتی داوایان كردووه‌ پێش واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق وردبینی له‌ لیستی تۆماری ده‌نگده‌راندا بكرێت.

كه‌ركوكی دووپاتیشی كرده‌وه‌، پارتی پێی باشه‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان به‌لیستێكی هاوبه‌ش به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراقدا بكه‌ن، یاخود هه‌موویان پێكه‌وه‌ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بكه‌ن.
Top