شاندێکی پەرلەمانی کوردستان دەچێتە کۆریای باشوور

شاندێکی پەرلەمانی کوردستان دەچێتە کۆریای باشوور
بریارە ھەفتەی داھاتوو شاندێکی پەرلەمانی کوردستان لەسەر داواکاری پەرلەمانی کۆریای باشوور سەردانی ئەو وڵاتە بکەن.

بەپێی زانیارییەکان ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان سەرۆکایەتی شاندەکەی پەرلەمان دەکات.

ھەر بەپێی زانیارییەکان بڕیارە چەند سەرۆک فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان بەشداریی شاندەکە بکەن.

بڕیارە رۆژی٣٠ی٩ی٢٠١٩ شاندەکە بچنە کۆریای باشوور و لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆ ببنەوە و بانگهێشتەکەش لەسەر داواکاری کۆریای باشوور بووە.











باسنيوز
Top