لە دهۆک پێوەری زیرەکی کارەبا بۆ ماڵان دادەندرێت

لە دهۆک پێوەری زیرەکی کارەبا بۆ ماڵان دادەندرێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی کارەبا نەهێڵێت، لەو چوارچێوەیەشدا، لە دهۆک دەست بە دانانی پێوەری زیرەکی کارەبا کرا.

بڕیارە لە ماوەی 18 مانگدا ملیۆنێک و 500 هەزار پێوەر بۆ ماڵ و دووکانەکان دابندرێن.

حکومەت 300 ملیۆن دۆلاری بۆ تەواوکردنی پرۆژەی پێوەری زیرەک بتەرخانکردووە و لەو رێگەیەوە دەیەوێت کاژێرەکانی پێدانی کارەبا بە هاونیشتمانییان زیادبکات.

هاونیشتمانییانی دهۆکیش بەشێکیان دانانی پێوەرەکە بە کارێکی باش دەزانن و بەشێکیشیان دەڵێن، گومانیان لە جێبەجێکردنی پرۆژەکە هەیە.
Top