سوپای عێراق بە شێوەیەکی لەناکاو لە خانەقین کشایەوە
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، به‌رپرسی لقی ١٥ی خانه‌قینی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕايگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی ٩ی ٢٠١٩، سوپای عێراق له ده‌وروبه‌ری خانه‌قین تا جه‌له‌ولا کشایه‌وە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە شوێنی ئەو هێزانەی کشاونەتەوە، هێزێکی دیکه هاتوون که خۆیان به حه‌شدی شەعبی ناساندووه.
ڕوونیشی کردەوە، بوونی سوپای عێراق لەم ناوچانە باشتر بوو. گوتیشی: ”دۆخی ناوچه‌که ئاڵۆزه، له هه‌ر ئه‌گه‌رێکدا ده‌بێت چاوەڕوانی کاردانه‌وه بکرێت، جگە لەوەی ئێستا ده‌ستکراوه به کۆکردنەوەی واژۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه بۆ گەڕانەوەی پێشمه‌رگه بۆ سنووری خانه‌قین“.
ئەمە لە کاتێکدایە کە تاوەکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری کشانەوەی سوپای عێراق لەم ناوچانە ئاشکرا نەکراوە.
باسنيوز
