خشتەی دابەشکردنی مووچە بۆ دوو ڕۆژی داهاتوو

 خشتەی دابەشکردنی مووچە بۆ دوو ڕۆژی داهاتوو
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوو ڕۆژی داهاتوودا، مووچەی دوو توێژ دابەش دەکات.



بەپێی ئەو خشتەیەی کە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی ٩ی ٢٠١٩ لە گەنجینەی وەزارەتی داراییەوە ، سبەی سێشەممە مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.



هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ٩ی ٢٠١٩، مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەکرێت.



بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی شارستانی، کۆتایی بە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٦ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دێت.










باسنیوز
Top