ئیمامئۆغلو: کۆرسی فێربونی زمانی کوردی لە شارەوانی ئیستانبوڵ دەکەینەوە
بەدڵنیاییەوە خولی فێر کردنی زمانی کوردی دەکرێتەوە
ئەو وتانەی ئیمامئۆغلو، لەمیانی کۆبونەوەیدا لەگەڵ ئەنجومەنی داکۆکیکردن لە مافەکانی تورکیادا بو و وتی" ئەگەر داوا بکرێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە خولی فێر کردنی زمانی کوردی دەکرێتەوە".
ئیمام ئوغلو لە ماوەی ڕۆژانی داھاتو بۆ تاوتوێکردنی ئەم داخوازییە بە تێروتەسەلی کۆبونەوەمان لەگەڵدا دەکات
لایخۆشیەوە ئلیاس بوزگان سەرۆکی ئەنجومەنی داکۆکیکردن لە مافەکان لە لێدوانێکدا وتی" ئیمام ئوغلو لە ماوەی ڕۆژانی داھاتو بۆ تاوتوێکردنی ئەم داخوازییە بە تێروتەسەلی کۆبونەوەمان لەگەڵدا دەکات".
کوردەکان میلەتێک نین دوێنێ دەرکەوتبێتن، بەڵکو قوڵایەکی مێژوییان هەیە، مافی خۆیانە سینەما و هونەری خۆی هەبێت
ئیمامۆغلو لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا سەرەرای دوپاتکردەوەی پشتگیریکردنئ خۆی بۆ هەنگاەوی هاوشێوە وتیشی" کوردەکان خاوەنی ئەدەبیاتی خۆیانن، کوردەکان میلەتێک نین دوێنێ دەرکەوتبێتن، بەڵکو قوڵایەکی مێژوییان هەیە، مافی خۆیانە سینەما و هونەری خۆی هەبێت، هەر دەشبێت، کەس توانای وەلاخستنی و رێگریکردنی لەمەی نیە"
خەندان
