بە بەشداری شاندی حكوومەتی ھەرێم كۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەكگرتووەكان دەستپێدەكات
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بە کاتی نیویۆرک 74ەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بە بەشداری سەرکردە و نوێنەری 193 وڵاتی ئەندام لە رێکخراوەکە لە بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستپێبکات و گۆڕانی کەشوهەوا و کێشەی ئێران و بازرگانی نێودەوڵەتیش تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان دەبێت.
هەڵگورد ساڵەیی، بەڕێوەبەری پڕۆتۆکۆل لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش بە کوردستان24ی راگەیاند "لە چوارچێوەی شاندی عێراق، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری لە 74ەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات لە نیویۆرک".
K24
