کاتی کۆبوونەوەی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی لیستی هاوبەش دیار نییە
له‌مباره‌شه‌وه ئەحمەد نەمەڵی، ئەندامی دەزگای ھەڵبژاردنی یەكێتی گه‌شبینی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ناشارێته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆبوونه‌وه‌كه له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجامده‌درێت و ده‌شڵێت: یه‌كێتی كێشه‌ی نییه هه‌ر كاتێك ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجامبدرێت.
دواخستنی كۆبوونەوەی 11 حزبەكە لەسەر بڕیاری لایەنە سیاسییە سەرەكییەكانی ھەرێمی كوردستان بووە، تا ئێستاش دیار نییە، كەی ئەو كۆبوونەوەیە ئەنجامدهدرێ، چونكە وه‌ك عەبدوڵڵا وەرتی، گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، لایەنە سیاسییەكانی دیكە ھێشتا لە وادەی كۆبوونەوەكە ئاگادار نەكراونه‌ته‌وه.
11 حزبی ھەرێمی كوردستان لە سەرووی ھەمووشیانەوە پارتی و یەكێتی لە ئامادەكاریدان بۆ یەكخستنی ھەڵوێستەكانیان لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی كەركوك، موسڵ، دیالە و سەڵاحەددین. لە یەكەم كاریشیاندا لیستێكی ھاوبەشیان بەناوی "كەركوكی كوردستانییه" بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەو شارە پێكھێناوە.
